نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپـۆرتێـکیدا ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا به لای که‌م 5576 که‌سی سیڤیلی عێراقی به‌هۆی توندیژیـیهکانهوه کوژراون و 11665 که‌سی دیکه برینداربوون
بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌کاری ده‌کات تاوه‌کو په‌ره به ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی له غه‌ززه بدات به ئامانجی له‌ناوبردنی سه‌کۆ ڕۆکێتیـیهکان و ئه‌و تونێلانه‌ی چه‌کدارانی فه‌ڵه‌سـتینی له‌وێ له دژی ئیسرائیل لێـیان داوه
ڕاوێژکارێـکی وه‌زیری ناوخۆی ئۆکرانیا ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری هێڵی ئاسـمانی مالیزیا له‌سه‌ر شـارۆچکه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی خراوه‌ته خوارێ که ده‌ڵێن 295 سه‌رنشینی تێدابووه
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی که‌رتی نه‌وتی عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتویه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌سـتیکردووه به ده‌رهێنانی نه‌وت له کێڵگه‌ی که‌رکوک ئه‌وه‌ی پـێشـتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندیدا بوو
پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی حه‌ماسی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان پـێشـنیاری ئاگربه‌سـته‌که‌ی میسری ڕه‌تکرده‌وه، بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل گوتی ئیسرائیل هێزی زیاتر له دژی ئه‌م کۆمه‌ڵه به‌کارده‌هێنێت
کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن له ئاکامی وه‌رگه‌ڕانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی نێو تونێل له مۆسـکۆی پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 21 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 136 که‌سیش برینداربوون که 42 یان باری ته‌ندروسـتیان خراپه
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی زیاتر له 40 که‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات کوژراون و 42 که‌سی دیکه برینداربوون
په‌رله‌مانی نوێی عێراق له پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگداندا سه‌رۆکی نوێی خۆی هه‌ڵبژارد و ئه‌مه‌ش ڕێگه خۆش ده‌کات بۆ ده‌سـتکردن به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی وڵات که ئه‌ویش کاندیدی گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی نێو په‌رله‌مان ڕاده‌سـپـێرێت بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ
شه‌ڕێـکی توند له شـارۆچکه‌ی زڵوعیـیهی باکوری به‌غدا هه‌ڵگیرسـاوه له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و چه‌کدارانی داعش و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه زیانه‌کان ئاشکرا نه‌کراون
ئاژانسی دهنگوباسی ده‌وڵه‌تی میسر ده‌ڵێت دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه‌ی قاهیره بڕیاری دا ڕابه‌رانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری پـێشـووی سه‌رۆکی له کار لادراو حوسنی موباره‌ک چیتر لێـیان قه‌ده‌غه نیـیه خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کاندید بکه‌ن
ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و شـاره بکه‌وێته ده‌سـتیانه‌وه ئه‌وا عه‌فرین و جه‌زیره‌ش ده‌گرن و له پاش کوردسـتانی سوریا بۆ کوردسـتانی عێراق ده‌چن و شـاری که‌رکوکیش له ژێر ده‌سـتی کورد ده‌رده‌هێنن
له سه‌روبه‌ندی ئه‌و گرژیـیه‌ی له ئه‌فغانسـتان که‌وتووه‌ته‌وه له نێوان دوو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی که هه‌ر یه‌که‌یان ئیدیعای سه‌رکه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات، جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی داوای له ئه‌فغانیـیه‌کان کرد ئارام بـبنه‌وه
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه ڕۆژی هه‌ینی ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر وێزگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له هه‌ردوو کێڵگه نه‌وتی که‌رکوک و بای حه‌سه‌ن
په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌و پـرۆژه بڕیاره‌ی په‌سه‌ندکرد که له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆی پـێشـنیارکرابوو به مه‌به‌سـتی ڕێگه‌خۆشکردن له به‌رده‌م پـرۆسه‌ی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیادا
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕاپـۆرتێـکی له باره‌ی شه‌ڕی نێوان چه‌کدارانی داعش و یه‌که‌کانی پاراستنی گه‌ڵ (یه‌په‌گه) له کوردسـتانی سوریا بڵاوکردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و چه‌کانه‌ی داعش له‌م دوایـیانه‌دا له له‌شـکری عێراقی گرتووه وا ئێسـتا له دژی کورده‌کانی سوریا به‌کارده‌هێنێت
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا داوای له چه‌کدارانی داعش کردووه به‌ر له کۆتایی مانگی ره‌مه‌زان ئه‌و 49 که‌سه ئازاد بکه‌ن که له کونسوڵخانه‌ی تورکیا له شاری موسڵ دهسـتگیریانکردوون
بۆردومانکردنى چەند ناوچەیەکى موسڵ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانى حکومەتى عێراقەوە کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە و بەرپرسانى شارى موسڵ دەڵێن دەیان هاوڵاتى سیڤیل بەهۆى بۆردومانەکانەوە له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو کوژراون
وه‌ک نیشانه‌یه‌کی دیکه‌ی زیاتر خرابوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و به‌رپـرسه کورده‌کان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیره کورده‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌شـداریـیان له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌کرد
راپـۆرتێک له ژماره‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت به‌رپرسانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زانیاریـیان داوه‌ته ڕۆژنامه‌که‌یان که تیایدا هاتووه هاککه‌رانی چینی هه‌وڵیان دابوو بچنه نێو فایلی به ده‌یان هه‌زار له کارمه‌ندانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکایی
کاربه‌ده‌ستێـکی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ئه‌نگیلا مێرکڵ ڕاوێژکاری وڵات خۆشحاڵ نیـیه به راپـۆرتهکانی ئه‌م دوایـیه‌ی باس له سیخوڕیکردنی ئه‌مه‌ریکا له ناو ئه‌ڵمانیادا ده‌که‌ن
زیاتر نیشـان بده