کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی زیاتر له 40 که‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات کوژراون و 42 که‌سی دیکه برینداربوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانی محه‌مه‌د زاهیر عه‌زیمی ڕایگه‌یاند خۆکوژێک ڕۆژی سێشه‌ممه خۆی له نێو ئۆتۆمبیلێـکدا ته‌قاندووه‌ته‌وه له نزیک بازاڕێـکی قه‌ره‌باڵغی ناوچه‌ی ئورگونی هه‌رێمی پاکتیکا و ئه‌و قوربانیـیانه‌ی لێکه‌وتووه. هه‌روه‌ها زیانی ماڵی به چه‌ند فرۆشگایه‌کی بازاڕه‌که‌ش که‌وتووه.
پـێشتر هه‌واڵ هه‌بوون باسیان له کوژرانی 89 که‌س ده‌کرد.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه. بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا ڕه‌تیکرد له پـشت ته‌قینه‌وه‌که بووبێت.
جێی ئاماژه‌یه پاکتیکا ده‌که‌وێته نزیک ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کی پاکسـتان که هه‌میشه پـڕ کێشه‌یه و به‌رده‌وام شه‌ڕی له‌شـکری پاکستان و چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی لێ ده‌بێت.