کاربه‌ده‌ستێـکی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ئه‌نگیلا مێرکڵ ڕاوێژکاری وڵات خۆشحاڵ نیـیه به راپـۆرته‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی باس له سیخوڕیکردنی ئه‌مه‌ریکا له ناو ئه‌ڵمانیادا ده‌که‌ن.
وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا ولفگانگ شۆیه‌ی بڵ، ئه‌وه‌ی پـێشتر به‌رپرسی باڵی ئاسایشی ئه‌ڵمانی بوو ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی بڕوایه‌کی زۆری به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌یه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆریزم ، به‌ڵام هاوکات ناوبراو ده‌شڵێت ئه‌مه واتای ئه‌وه نیـیه ڕێگه به ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان بدرێت خه‌ڵکان له نێو ئه‌ڵمانیادا راسپێرن کاری سیخوڕی بکه‌ن.
شایانی باسه ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا شه‌وی چوارشه‌مه له لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی پینیکسه‌وه په‌خشکرا ، دوابه‌دوای ده‌ستگیرکردنی پیاوێک و هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه‌دا به گومانی کارکردنیان بۆ ئاژانسێکی بیانی سیخوڕی‌کردن.
میدیای ئه‌ڵمانی له‌و باره‌یه‌وه گوتویه‌تی ئه‌م پـیاوانه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت زانیاری نهێنی بده‌نه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.