Accessibility links

کاربه‌ده‌ستێـکی عێراق ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردسـتان ده‌سـتیکردووه‌ به‌ ده‌رهێنانی نه‌وتی کێڵگه‌ی که‌رکوک


ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی که‌رتی نه‌وتی عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ گوتویه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌سـتیکردووه‌ به‌ ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ کێڵگه‌ی که‌رکوک ئه‌وه‌ی پـێشـتر له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندیدا بوو.

کاربه‌ده‌سته‌ گوتویه‌تی نه‌وته‌ خاوه‌که‌ له‌ که‌رکوکه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی کێڵگه‌ی خورماڵه‌ی پارێزگای هه‌ولێر کراوه،‌ به‌ بڕی 20 بۆ 25 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێـکدا.

XS
SM
MD
LG