دوو کاربه‌ده‌سـتی هه‌واڵکری پاکسـتان ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان که گومان ده‌کرێت ئه‌مه‌ریکایی بووبێت، 2 موشه‌کی گرتووه‌ته حه‌شارگه‌یه‌ک له ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کی پـڕ کێشه له باکوری ڕۆژئاوای وڵات و له ئاکامدا 6 چه‌کدار کوژراون
ئیسرائیل که بۆ سێـیه‌م ڕۆژه هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شکری ده‌سـتپـێکردووه، له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا په‌ره‌ی به هێرشه‌کانی داوه بۆ سه‌ر چه‌کدارانی غه‌ززه و ده‌ڵێت به ئامانجی ڕاگرتنی هێرشه موشهکیـیهکانه له غه‌ززه‌وه
جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ته‌له‌فون وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی کرد
هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا سه‌رۆکێـکی نوێی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد تاوه‌کو شوێنی ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌ربا بگرێته‌وه که‌وا بۆ ماوه‌ی سـاڵێـک بوو سه‌رۆکایه‌تی ئۆپـۆزسیۆنی گرتبووه ده‌ست
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، هه‌رێمی کوردستان به‌وه گوناهبار ده‌کات که بۆته شوێنی داڵده‌دانی توندڕه‌وانی ئیسلامی و توندڕه‌وانی تری سوننه‌کان واته ئه‌وانه‌ی له مانگی ڕابردووه‌وه کۆنترۆڵی به‌شێکی زۆری عێراقیان کردووه.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ته‌رمی 53 که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه که ده‌ست و چاویان به‌ستراونه‌ته‌وه له ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵی له باشوری به‌غدا، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ئاماژه‌یان پێکردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوتووه ئه‌و مه‌تریاڵه کیمیاییانه‌ی کۆمپانیاکانی وڵاته‌که‌ی له ساڵانی هه‌شتاکاندا گه‌یاندویانه‌ته سوریا پێده‌چێت له دروستکرنی چه‌کی کیمیاییدا به‌کارهێنرابن له‌وانه گازی سارین.
کاربه‌ده‌ستێکی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت هه‌ندێک به‌ره‌وپێشچوون هاتۆته ئاراوه له وتووێژه ناوکیه‌کانی له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهاندا ده‌کرێن.
سه‌رۆک براک ئۆباما داوای له هه‌ردوو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانستان کردووه تا ڕێگه بده‌ن پرۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کان له گه‌ڕی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا بڕوات به‌ره‌وپێش.
کۆریای باکور دوو موشه‌کی مامناوه‌ندی هاوێژی ته‌قاندووه بۆ ناو ده‌ریای که‌ناره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سوپاسی عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆکی میسری کرد له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسـتی له دژی سـازکردنی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به مه‌به‌سـتی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی
چه‌کداران هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی سۆماڵ له مه‌قادیشۆی پایته‌خت و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشـتا زیانه گیانیـیه‌کان به ته‌واوی نه‌زانراوه
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کان ئه‌شره‌ف غه‌نی کاندید بۆ سه‌رۆکایه‌تی وڵات ده‌نگی زیاتری له ڕکه‌به‌ره‌که‌ی عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا هێناوه
ئۆفیسی مه‌هدی ئه‌لحافز سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند دانیشـتنی دووه‌می په‌رله‌مان که چاوه‌ڕوانده‌کرا ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ 12 ی مانگی هه‌شت دواخرا
هێمن حه‌سه‌ن ڕۆژنامه‌وان بنکه له شـاری سلێمانی سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی له‌م باره‌یه‌وه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت خه‌ڵـکی کوردسـتان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێم و ئێسـتا به‌وه خۆشحاڵن
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی دوای له په‌رله‌مانی هه‌رێم کردووه پـرۆژه یاسای ڕاپـرسی په‌سه‌ندبکات و ڕۆژێـک بۆ سـازکردنی ڕیفراندۆم ده‌سـتنیشـان بکات
محه‌مد مه‌حمودی په‌رله‌مانتار و پاسه‌وانه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له لایه‌ن چه‌کدارانی شه‌باب له مه‌قادیشۆی پایته‌خت درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و ده‌رئه‌نجام گیانیان سپارد
دادگایه‌کی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌و سزایانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه که 28 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌کێتی ئه‌وروپا به‌سه‌ر زانکۆیه‌کی ناوداری ئێران‌دا سه‌پاندبوویان ، به‌هۆی گوایه ده‌ستی له پـرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران‌دا هه‌بووه
کاربه‌ده‌سـتێـکی هیندسـتان ده‌ڵێت ده‌یان په‌رستیاری هیندی که له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کدا له عێراق گیریان خواردبوو سه‌لامه‌تن، به‌ڵام ناچارکراون ڕوو له ناوچه‌یه‌کی نوێی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بکه‌ن
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن گروپی چه‌کداری ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) کۆنترۆڵی ناوچه‌ی زیاتری کردووه له پارێزگای دێر ئه‌زوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له نزیک سـنووره‌کانی عێراقدا
زیاتر نیشـان بده