راپـۆرتێک له ژماره‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت به‌رپرسانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زانیاریـیان داوه‌ته ڕۆژنامه‌که‌یان که تیایدا هاتووه هاککه‌رانی چینی هه‌وڵیان دابوو بچنه نێو فایلی به ده‌یان هه‌زار له کارمه‌ندانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکایی، ئه‌وانه‌ی داوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تیان کردووه بۆ کارکردن له پـۆسـتی هه‌سـتیاردا که پـێویسـتی به لێـکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی ورد هه‌یه له ڕابردوویان و ئێسـتایاندا.
راپـۆرته‌که ده‌شڵێت هاککه‌ره‌کان له مانگی سێ‌دا ده‌ستیان گه‌یشتووه‌ته ژماره‌یه‌ک له داتاکانی ئۆفیسی کارمه‌ندانی فیدراڵی. ئه‌و ئۆفیسه‌ی سه‌رپه‌رشتی هێزی کاری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات. ده‌زگا به‌رپـرسه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڕه‌شه‌که‌یان زانی و توانیان ڕێگه‌یان لێ‌بگرن.
رۆژنامه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد هه‌تا ئێستا ئاشکرا نیـیه هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ک هاککه‌ره‌کان توانیویانه بچنه نێو سیستمی کۆمپـیوته‌ری ئۆفیسی کارمه‌ندانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا.