وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه ڕۆژی هه‌ینی ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر وێزگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له هه‌ردوو کێڵگه نه‌وتی که‌رکوک و بای حه‌سه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌که به توندی ناڕه‌زایی خۆی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ربڕی و ده‌ڵێت به‌ره به‌یانی هه‌ینی ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێـکی مه‌ده‌نی چوونه‌ته ناو وێزگه‌کانی ئه‌و دوو کێڵگه‌یه و هه‌سـتاون به ده‌رکردنی کارمه‌نده‌کان.
پاشـان وه‌زاره‌ته‌که هوشیاری دایه هه‌رێمی کوردسـتان و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پـێـشمه‌رگه‌ی به ناپه‌رپـرسـانه له قه‌ڵه‌م دا، ده‌ڵێت ئه‌مه پـێشـێـلکردنی ده‌سـتوره و ده‌سـتدرێژیکردنه بۆ سه‌ر سه‌روه‌تی نیشـتیمانی و پـشـتگوێ‌خسـتنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدراڵیـیه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر یه‌کگرتوویی نیشـتیمانی.
دواتر له به‌یانـنامه‌که‌دا وه‌زاره‌ته‌که داوا ده‌کات ده‌سـتبه‌جێ ئه‌و هێزانه پـکشێنه‌وه و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئاکامی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م پـێشـهاته نوێـیه، یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له که‌رکوک ڕاپـۆرتی ناردووه.