ئاژانسی دهنگوباسی ده‌وڵه‌تی میسر ده‌ڵێت دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه‌ی قاهیره بڕیاری دا ڕابه‌رانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری پـێشـووی سه‌رۆکی له کار لادراو حوسنی موباره‌ک چیتر لێـیان قه‌ده‌غه نیـیه خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کاندید بکه‌ن.
ئه‌م حوکمه‌ی ئه‌مڕۆی دادگا، بڕیارێـکی پـێشـتری پـێچه‌وانه کرده‌وه که قه‌ده‌غه‌ی کردبوو سه‌رکرده‌کانی پارتی نیشـتیمانی دیموکراتی، ئه‌وه‌ی موباره‌ک ڕابه‌رایه‌تی ده‌کرد به‌شداری له هیچ هه‌ڵبژاردنێـکدا بکه‌ن.
پارتی ناوبراو له پاش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی دژی موباره‌ک له سـاڵی 2011 هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
چاودێران پـێشـبینی ده‌که‌ن ئه‌ندامانی پـێشـووی ئه‌م پارته به گوڕوتینێـکی به‌هێزه‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی داهاتوو بکه‌ن که بڕیاره له ئه‌مسـاڵدا به‌ڕێوه‌بچێت.