نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپـۆرتێـکیدا ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا به لای که‌م 5576 که‌سی سیڤیلی عێراقی به‌هۆی توندیژیـیه‌کانه‌وه کوژراون و 11665 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـێشـتر هه‌ر له‌م مانگه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپـۆرتێـکدا گوتی له کۆی 2400 که‌س که له مانگی شه‌ش له عێراقدا کوژران 1531 که‌سیان که‌سی سیڤیل بوون.
ڕاپـۆرته‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به به‌ڵگه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی خۆیان به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناودێرده‌که‌ن به به‌رنامه و ئاشکرا یاسای نێوده‌وڵه‌تیـیان پـێشـێلکردووه.
ده‌ڵێت داعش که‌سانی سیڤیلیان ئیعدام کردووه و توندوتیژی سێکسیـیان به‌رامبه‌ر ژنان و کچان ئه‌نجامداوه و خه‌ڵکیان ڕفاندووه و که‌سانی سیاسی و ئاینی و خێڵه‌کیـیان تیرۆرکردووه و هه‌روه‌ها منداڵیشیان کوشـتووه.
پاشـان باسی له پـێشـێلکاریـیه‌کانی هێزه‌کانی حکومه‌ت و کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی لایه‌نگری کردووه، ده‌ڵێت به‌بێ دادگایـیکردن که‌سانی ده‌سـتگیرکراویان کوشتووه که ئه‌مه بۆخۆی تاوانی جه‌نگه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ڕه‌وشی خراپی ئاسایش وایکردووه نه‌توانێت ڕاسته‌وخۆ چاودێری ڕووداوه‌کان بکات و لێـیان بکۆڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پـێی ڕاپـۆرته‌که له‌وه‌تای مانگی ڕابردووه‌وه که توندوتیژیـیه‌کان زیادیانکردووه زیاتر له 1.2 ملیۆن که‌س ئاواره بوون.