ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕاپـۆرتێـکی له باره‌ی شه‌ڕی نێوان چه‌کدارانی داعش و یه‌که‌کانی پاراستنی گه‌ڵ (یه‌په‌گه) له کوردسـتانی سوریا بڵاوکردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و چه‌کانه‌ی داعش له‌م دوایـیانه‌دا له له‌شـکری عێراقی گرتووه وا ئێسـتا له دژی کورده‌کانی سوریا به‌کارده‌هێنێت.
ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت هه‌تا سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه هێزه کوردیـیه‌کان زاڵبوون به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌کانی شه‌ڕدا، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی داعش ئه‌و هه‌موو چه‌که زۆره‌ی له له‌شـکری عێراق گرت، پـێده‌چێت ته‌رازوی هێزه‌کان بگۆڕێت.
ئاژانسه‌که له زاری چالاکوانانه‌وه ده‌ڵێت له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌کدارانی داعش چه‌ند گوندێـکی کوردیان گرتووه و ده‌یان گه‌ریلای یه‌په‌گه کوژراون. هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه 18 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
به‌رپـرسێـکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) به ئه‌سۆشیه‌تدی گوتووه داوا له هه‌موو کورد له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌که‌ن له‌م شه‌ڕه‌دا پـشـتگیریـیان بکه‌ن.