شه‌ڕێـکی توند له شـارۆچکه‌ی زڵوعیـیه‌ی باکوری به‌غدا هه‌ڵگیرسـاوه له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و چه‌کدارانی داعش و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه زیانه‌کان ئاشکرا نه‌کراون.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت چه‌کدارانی داعش شه‌وی یه‌کشه‌ممه هێرشیان کرده سه‌ر شـارۆچکه‌که و به خێرایی ئۆفیسی قایمقام و بنکه‌ی پـۆلیس و دادگا و بینای ئه‌نجومه‌نی شـارۆچکه‌که‌یان کۆنترۆڵکردووه. هه‌روه‌ها پـردێـکیان ته‌قاندووه که شـارۆچکه‌که به شارۆچکه‌ی به‌له‌دی نزیکی ده‌به‌سـتێـته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا له‌شـکر هێرشێـکی له‌دژیان ده‌سـتپـێـکردووه و هێشـتا به‌رده‌وامه.