Accessibility links

نه‌ته‌نیاهو: ئیسرائیل ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ فراوانکردنی هێرشه‌کانی له‌ غه‌ززه‌


بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌کاری ده‌کات تاوه‌کو په‌ره‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌شـکریـیه‌کانی له‌ غه‌ززه‌ بدات به‌ ئامانجی له‌ناوبردنی سه‌کۆ ڕۆکێتیـیه‌کان و ئه‌و تونێلانه‌ی چه‌کدارانی فه‌ڵه‌سـتینی له‌وێ له‌ دژی ئیسرائیل لێـیان داوه‌.

سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ڕۆژی هه‌ینی و پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئاشکرا کرد که‌وا ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵیدا کۆکن له‌سه‌ر ئاماده‌کاری زیاتر به‌ مه‌به‌سـتی فراوانکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌شـکریـیه‌کان له‌ که‌رتی غه‌ززه‌.

نه‌ته‌نیاهو جارێـکی دیکه‌ حه‌ماسی به‌ هۆکاری ئه‌و شه‌ڕانه‌ تاوانبارکرد و گوتی" ئه‌وه‌ ئه‌وانن ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌موو قوربانیـیه‌ بکه‌وێته‌وه‌ نه‌ک ئیسرائیل که‌ ئامانجی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی و پاراستنی خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی."

هاوکات هێرشی ڕۆکێتی له‌ غه‌ززه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌ و ئیسرائیلیش به‌ تۆپ و فڕۆکه‌ بۆردومانی غه‌ززه‌ ده‌کات و له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیـیه‌وه‌ که‌ هێرشی زه‌مینی ئیسرائیل ده‌سـتیپـکردووه‌ 24 فه‌ڵه‌سـتینی و سه‌ربازێـکی ئیسرائیلی کوژراون.

XS
SM
MD
LG