له‌شکری ئۆکرانیا ده‌ڵێت جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا به‌رده‌وامن له شه‌ڕکردن به مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنی وێزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شارۆچکه‌ی دێبالتسێڤی سـتراتیژی، به‌ڵام هێشـتا وێزگه‌که له ژێر ده‌سـتی سه‌ربازانی ئۆکرانیادایه
سه‌رۆکی میسر داوایکردووه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێـک په‌سه‌ندبکات بۆ پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌سـتی ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری له لیبیا
ئاژانسی دهنگوباسی ئیمارات ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی، ئه‌وانه‌ی له ئوردون جێـگیرکراون چه‌ند پاڵاوگه‌یه‌کی نه‌وتیان بۆردومانکردووه که له ژێر ده‌سـتی داعشدان
سه‌رۆکی ئه‌رمینیا داوای له سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی کردووه ئیمزاکه‌ی له‌و ڕێکه‌وتنـنامه‌یه لابدات که له سـاڵی 2009 دا له‌گه‌ڵ تورکیا مۆری کردبوو به مه‌به‌سـتی ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دانیمارک تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی تاوانکاری ئاڕاسته‌ی دوو که‌سی کردووه که هه‌ستاون به شاردنه‌وه‌ی چه‌کی هێرشبه‌ره‌که‌ی کۆبنهاگن و پاشان داڵده‌دانی
فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی میسر بۆ جاری دووه‌م له شوێنه‌کانی داعشیان له لیبیا داوه و کاربه‌ده‌سـتانی میسر و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن له ئاکامی ئه‌و هێرشانه زیانی گه‌وره به‌ر داعش که‌وتووه
ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا (FBI) ده‌ڵێت ده‌که‌وێته لێـکۆڵینهوهکردن له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئایا کوشـتنی سێ گه‌نجه عه‌ره‌به موسڵمانه‌که‌ی ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلاینا تاوانێـکی ڕق و کینه بووه یان نا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه‌که‌ی که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌یان ئازادکرد پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له سـاڵێـک بوو دهسـتگیریانکردبوون به تاوانی پشـتیوانیکردن له تێرۆر و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست
پۆلیس له پاکستان ده‌ڵێن توندڕه‌وان هێرشیان کردۆته سه‌ر حوسه‌ینیه‌یه‌ک له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و به‌لانی که‌م 19 که‌سیان کوشتووه و نزیکه‌ی 60 که‌سیش بریندارن.
توندڕه‌وانی بۆکۆ حه‌رام له نایجیریا به‌لانی که‌م 10 که‌سیان کوشتووه له‌و هێرشه‌ی زوویه‌کی ئه‌مڕۆ هه‌ینی کردبوویانه سه‌ر وڵاتی چاد.
له‌شـکری ئۆکرانیا ده‌ڵێت له ماوه‌ی ڕۆژی ڕابردوو له ڕۆهه‌ڵاتی وڵات 8 سه‌رباز کوژراون و 34 سه‌بازی دیکه بریندابوون، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه
سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌خنه‌ی توندی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا گرت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ناوه بێ ده‌نگی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا له ئاست کوژرانی 3 خوێندکاری موسڵمان ئێواره‌ی سێشه‌ممه له ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلاینا
له‌سه‌ر بانگێشـتێـکی فه‌رمی حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسـا، شاندێـکی ڕۆژئاوای کوردسـتان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو له کۆشـکی ئێلیزێ له پاریسی پایته‌خت له‌گه‌ڵ فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا کۆبوونه‌وه
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێـکی نوێی له دژی داعش و به‌ره‌ی نوسره په‌سه‌ندکرد که تیایدا داوا ده‌کرێت ڕێگری له قاچاخچێتی به نه‌وت و ئاسه‌وار له لایه‌ن ئه‌م دوو گرووپه‌وه بکرێت
کاربه‌ده‌سـتان له عێراق ده‌ڵێن چه‌کدارانی داعش ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کانی شـارۆچکه‌ی ئه‌لبه‌غدادی له ڕۆژئاوای عێراق و به‌مه‌ش بنکه‌یه‌کی ئاسمانی عێراق ده‌که‌وێته‌وه به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی داوای له هاوپه‌یمانان نه‌کردووه هێزی زه‌مینی بۆ ڕه‌وانه‌بکه‌ن تاوه‌کو یارمه‌تی بده‌ن له شه‌ڕی دژی داعشدا
ڕێبه‌رانی هه‌ر یه‌ک له ئۆکرانیا و ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له پاش وتووێژی بێ وچانی نێوانیان به ئاگربه‌سـتێـک گه‌یشتن بۆ کۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه‌ی چه‌ندین مانگه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا درێژه‌ی کێشـاوه و هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی هه‌زاران که‌س
چه‌کدارانی شیعه‌ی یه‌مه‌ن که به حوسیـیه‌کان ناسراون ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌کانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا، پاش ئه‌وه‌ی دیـپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکایی یه‌مه‌نیان جێـهێشت
به‌رپـرسی ده‌زگایه‌کی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکا مه‌زه‌نده ده‌کات زیاتر له 20 هه‌زار که‌س له 90 وڵاته‌وه په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردبێت
که‌سێـکی ئه‌مه‌ریکایی له ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلاینا 3 خوێندکاری عه‌ره‌بی کوشتووه و پـۆلیس ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی بچوک بووه
زیاتر نیشـان بده