ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دانیمارک تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی تاوانکاری ئاڕاسته‌ی دوو که‌سی کردووه که هه‌ستاون به شاردنه‌وه‌ی چه‌کی هێرشبه‌ره‌که‌ی کۆبنهاگن و پاشان داڵده‌دانی.
مایکڵ جول ئه‌رێکسن که پارێزه‌ری یه‌ک له‌و دوو که‌سه‌یه به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوت دوو که‌سه‌که به تاوانی تێرۆر تۆمه‌تبار نه‌کراون.
داواکاری گشـتی داوای له دادگا کردووه هه‌ر یه‌که‌یان بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته بخرێنه زیندانی تاکه که‌سیـیه‌وه، به‌ڵام دادوه‌ر بڕیاری داوه 10 ڕۆژی زیندانیان بکه‌ن.
پـۆلیسی دانیمارک به‌یانی دووشه‌ممه هه‌واڵی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و دوو که‌سه‌ی ڕاگه‌یاند.
هێرشبه‌ره‌که (عومه‌ر عه‌بدولحه‌مید ئه‌لحوسه‌ین) ته‌مه‌ن 22 سـاڵ، به‌ره‌به‌یانی یه‌کشه‌ممه له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه کوژرا پاش ئه‌وه‌ی له دوو هێرشیدا 2 که‌سی کوشت و 5 که‌سی دیکه‌ی بریندارکرد.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان ناوبراو دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له به‌ندیخانه هاتووه‌ته ده‌رێ پاش ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی چه‌قۆ وه‌شاندن له که‌سێـک زیندانی کرابوو.