ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا (FBI) ده‌ڵێت ده‌که‌وێته لێـکۆڵینه‌وه‌کردن له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئایا کوشـتنی سێ گه‌نجه عه‌ره‌به موسڵمانه‌که‌ی ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلاینا تاوانێـکی ڕق و کینه بووه یان نا.
ده‌زگای FBI به‌رده‌وامه له یارمه‌تیدانی پـۆلیسی چاپڵ هێڵ بۆ تاووتوێکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌م کرده‌ی کوشـتنی سێ خوێندکاره‌ی زانکۆ‌دا.
ئۆفیسی ده‌زگای FBI له نۆر‌ث کارۆلاینا له ئیمه‌یڵێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به کورتی نووسیویه‌تی ده‌زگاکه‌ی ئه‌وانیش ده‌سـتی به لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک کردووه تاوه‌کو بزانێت ئایا هیچ یاسایه‌کی فیدراڵی له په‌یوه‌ست به‌و که‌یسه پـێشـێل کراوه."
هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن کوشـتنکاریـیه‌که له‌سه‌ر شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل بووه، به‌ڵام باوکی هه‌ردوو کچه کوژراوه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی پـێی‌وایه تاوانێـکی ڕق و کینه‌یه. گوتیشی تاوانکاره‌که چه‌ند جارێـک ڕووبه‌ڕووی کچه‌که‌ی و هاوسه‌ری کچه‌که‌ی بووه‌ته‌وه و ده‌مانچه به پـشـتێـنه‌که‌یه‌وه بووه.
حکومه‌ت پـێناسه‌ی تاوانی ڕق و کینه ده‌کات به‌وه‌ی به لایه‌نی که‌م به‌شێـکی هانده‌ره‌که‌ی په‌یوه‌ندی به ڕقی ڕه‌ش پـێست و سپی پـێست و لاتینی، ئاینی، نه‌ژادی، خه‌ڵـکی وڵاتێـک، یان ڕه‌گه‌زی نێرینه و مێینه.
ده‌زگای جێبه‌جێـکردنی یاسا له ئه‌مه‌ریکا له ڕاپـۆرتێـکیدا له سـاڵی 2013 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردبوو به‌پـێی ئاماره‌کانی ده‌زگای FBI زیاتر له 6.900 حاڵه‌تی تاوان ڕق و کینه له ئه‌مه‌ریکا ڕوویانداوه. جیاوازی ئاینی له پله‌ی سێـیه‌مدا هاتووه، له‌وانه 165 حاڵه‌تی له دژی که‌سانی موسڵمان بوون.