چاوهڕواندهکرێت ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به فه‌رمی داوای پـێدانی مۆڵه‌تێـکی نوێ به مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی له‌شـکری له دژی داعش بخاته به‌رده‌م کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن وڵاته‌که‌یان باڵیۆزخانه‌ی خۆی له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن داخست، وه بڕیاره تورکیا و جه‌زائیر کاره‌کانی له‌و وڵاته ڕاییبکهن
کچێـکی خێرخوازی ئه‌مه‌ریکا که بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ڕووی له‌و وڵاته کردبوو و له مانگی هه‌شتی سـاڵی 2013 له لایه‌ن گرووپه تونده‌ڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کانه‌وه ده‌سـتگیرکرابوو، کوژرانی پشـتڕاستکرایه‌وه
سه‌رۆکی سوریا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ناڕاسته‌وخۆ زانیاری ده‌درێتێ سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان له دژی داعش له سوریا
ئیماراته یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌بی رۆژی سێشه‌ممه له بنکه‌یه‌کی ئاسمانی له ئۆردون ده‌ستیکرده‌وه به هێرشه ئاسمانیه‌کانی بۆ سه‌ر گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پاش راگرتنی هێرشه ئاسمانیه‌کانی له کۆتایی ساڵی رابڕدوودا.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی و وڵاتانی هاوپه‌یمانان له‌وه‌تای ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه 9 هێرشی دیکه‌ی ئاسـمانیـیان له دژی داعش له سوریا و عێراق ئه‌نجامداوه
وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت دیمه‌شق ڕێگه به که‌س نادات سه‌روری سوریا پـێشـێل بکات و وڵاته‌که‌ی پـێویستی به هێزی پـیاده‌ی بیانی نیـیه بۆ شه‌ڕی دژی داعش
شه‌وی ڕابردوو له به‌غدا کۆتایی به قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ هێنرا له شه‌ودا که بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌رده‌وام بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتوویه‌تی پێویسته به هه‌موو هێزێکی که هه‌یه دژایه‌تی تێرۆریزم بکرێت.
ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکدایه له نێوان ئێران و زلهێزه‌کانی جیهاندا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران.
وڵاتانی دراوسێی یه‌مه‌ن له که‌نداو، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن حوثیهکانهوه به کوده‌تا ناودێر ده‌که‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی میسر ڕۆژی 12 ی ئه‌م مانگه‌یان داناوه وه‌ک ده‌ستپێکی دادگایی کردنه‌وه‌ی دوو ڕۆژنامه‌وانی زیندانی کراوی که‌ناڵی ئه‌لجزیره، وه‌ک پارێزه‌ری یه‌کێک له ڕۆژنامه‌وانه‌کان ده‌ڵێت.
له یه‌مه‌ن شیعه‌کان که به حوسیـیه‌کان ناسراون ڕاگه‌یاندنێـکی دهسـتوریـیان بڵاوکردووه‌ته‌وه که تیایدا بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان داوه و پـێـکهێنانی ئه‌نجومه‌نێـکی نیشـتیمانی کاتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نێـکی سه‌رۆکایه‌تی که له پـێنج ئه‌ندام پـێـکبهێنرێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له کۆنفرانسه ئاسایشیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی میونخ ده‌کشێته‌وه و ده‌ڵێت نایه‌وێت به‌شداری له دانیشتنێکدا بکات که شاندی ئیسرائیلی تیایدا به‌شداره.
له هه‌وڵێـکی دیپـلۆماسی ئاست باڵادا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا به‌ره‌و مۆسکۆ ڕۆیشـتوون تاوه‌کو له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا کۆبـبنه‌وه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئۆکرانیا
ئوردون ده‌ڵێت هێرشه ئاسمانیه‌کانی ده‌یکاته سه‌ر ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ته‌نها سه‌ره‌تایه‌که بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی کوشتنی فڕۆکه‌وانه ئوردونیه‌که.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میونخ کۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر دانوستاندنه‌کانی تایبه‌تن به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ها بڕیاره به‌رنامه‌ی خۆی پێشکه‌ش بکات سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی سه‌روسه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ نیگه‌رانیه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی.
له‌شکری ئوردن ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به ده‌یان فڕۆکه‌ی جه‌نگی وڵاته‌که‌ی شوێنه‌کانی داعشیان بۆردومان کردووه و هه‌موو فڕۆکه‌کان به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنکه‌کانی خۆیان
ڕێـکخراوی قاعیده له دورگه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت حارس ئهلنزاری (حارث النظاري) که به محه‌مه‌د ئه‌لمورشدی ناسرابوو و یه‌کێـک بووه له ڕێبه‌رانی گرووپه‌که، له‌گه‌ڵ 3 ئه‌ندامی دیکه هه‌فته‌ی ڕابردوو به هێرشێـکی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا کوژراون
زیاتر نیشـان بده