به‌رپـرسی ده‌زگایه‌کی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکا مه‌زه‌نده ده‌کات زیاتر له 20 هه‌زار که‌س له 90 وڵاته‌وه په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردبێت.
نیکۆلاس ڕاسمۆسن به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نیشـتیمانی بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر، له نووسینێـکیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆنگرێس ڕوونکردنه‌وه له‌م باره‌یه‌وه بدات به کۆمیته‌ی ئاسایشی ناوخۆ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا.
نیکۆلاس ده‌ڵێت ڕۆیشتنی که‌سانی بیانی بۆ سوریا به‌و ئه‌ندازه‌یه شتێـکی بێ وێنه‌یه و زۆر زیاتره له‌و ڕێژه‌یه‌ی بۆ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان و عێراق و یه‌مه‌ن و سۆماڵ ڕۆیشتوون له ماوه‌ی 20 سـاڵی ڕابردوودا.
پاشان باس له‌وه ده‌کات به لایه‌نی که‌م 3400 له‌و که‌سانه له وڵاتانی ڕۆژئاوایی‌یه‌وه چوون، له نێویاندا 150 که‌سیان له ئه‌مه‌ریکاوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد له ئێسـتادا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی خوازیارن به‌ره‌و سوریا بڕۆن له زیادبووندایه و زۆربه‌یان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بکه‌ن.