چه‌کدارانی شیعه‌ی یه‌مه‌ن که به حوسیـیه‌کان ناسراون ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌کانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا، پاش ئه‌وه‌ی دیـپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکایی یه‌مه‌نیان جێـهێشت.
به‌پـێی سه‌رچاوه دیـپـلۆماسیـیه‌کان نزیکه‌ی 30 ئۆتۆمبیل براون که سێ له‌و ئۆتۆمبیلانه هی باڵیۆز و یاریده‌ده‌رکانی بووه له‌گه‌ڵ 25 ئۆتۆمبیلی هێزی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکا که بۆ پاسه‌وانی باڵیۆزخانه‌که بوون. هه‌روه‌ها 2 شۆفێری یه‌مه‌نیش ده‌سـتگیرکران پاش ئه‌وه‌ی دیـپـلۆماتهکانیان بۆ فڕۆکه‌خانه گواسته‌وه. ده‌شڵێن ژماره‌یه‌ک له ئۆتۆمبیله‌کان گولـله نهبڕبوون.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه‌ریکا هه‌موو دیـپـلۆماتانی خۆی له یه‌مه‌ن کشانده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی نائارامی به ته‌واوی باڵی کێشاوه به‌سه‌ر سه‌نعای پایته‌خت.
هه‌ردوو حکومه‌تی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا به هه‌مان شێوه باڵیۆزخانه‌ی خۆیان داخست.