سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌خنه‌ی توندی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا گرت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ناوه بێ ده‌نگی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا له ئاست کوژرانی 3 خوێندکاری موسڵمان ئێواره‌ی سێشه‌ممه له ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلاینا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ هاوتا مهکسیـکیـیهکهی ئینریکی پێنیا نیێتۆ له کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له مه‌کسیکۆ سیتی پایته‌خت، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی " ڕووی ده‌مم ده‌که‌مه ئۆباما و پـێی ده‌ڵێم سه‌رۆک تۆ له کوێیت؟ هه‌مان شتیش به بایدنی جێـگری ده‌ڵێم و به کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌شی، ئێوه له کوێن؟ ئێمه وه‌کو سه‌رکرده له وڵاته‌کانماندا بهرپـرسین له‌و تاوانانه‌ی لامان ده‌کرێن و ده‌بێت هه‌ڵوێسـتی خۆمان ڕابگه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر هاتوو له‌م جۆره تاوانانه لامان ڕووبده‌ن. ئێوه‌ش له‌سه‌رتانه وه‌کو ئێمه بکه‌ن، چونکه کاتێـک میلـله‌ت ده‌نگی دانێ له‌سه‌رتانه گیان و ماڵیان بـپارێزن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌روا به‌بێ ده‌نگی له ئاست ئه‌م جۆره تاوانانه بمێنـنه‌وه، ئه‌وا جیهانیش له به‌رامبه‌ر ئێوه بێ ده‌نگ ده‌بێت. پـێشـتان ده‌ڵێن بیرتان نه‌چێت جیهان زۆر گه‌وره‌تره له‌و پـێنج ده‌وڵه‌ته‌ی هه‌ن." ئه‌ردۆغان له‌و پـێنج ده‌وڵه‌ته مه‌به‌ستی 5 وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه.
پاشان ئه‌ردۆغان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی" ئه‌وانه‌ی کوژراون تێرۆرست نه‌بوون هه‌تا به‌و شێوه‌یه بکوژرێن، به‌ڵـکو که‌سانی خوێنده‌واربوون که یه‌کێـکیان له کۆلێژی پـزیشکی ددان و یه‌کێـکی دیکه‌یان له کۆلێژی ئه‌ندازیاری ده‌یانخوێند. ئه‌وه‌ی له هه‌مووی سه‌یرتره وه‌زیری به‌رپـرس له‌و ده‌وڵه‌ته هیچ لێدوانێـکی له باره‌ی ڕووداوه‌که نه‌داوه."
جێی ئاماژه‌یه به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌کانی پـۆلیسی ئه‌مه‌ریکا کوشتنکاریـیه‌که به پـلان نه‌بووه و له‌سه‌ر شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل ده‌مه‌قاڵێ له نێوانیان دروسـتبووه و پاشان که‌سه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که هه‌رسێ خوێندکاره عه‌ره‌به‌که‌ی به ده‌مانچه کوشتووه.
له وڵاتێـکی پان و به‌رینی وه‌کو ئه‌مه‌ریکا که ژماره‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی زیاتر له 300 ملیۆن که‌سه ڕۆژانه به ده‌یان حاڵه‌تی کوشتنی له‌و جۆره‌ی تیایدا ڕوو ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌های کردووه تیشکی زیاتر بخرێته سه‌ر ئه‌م تاوانه، قوربانیـیه‌کان موسڵمان بوون و به ده‌سـتی که‌سێـکی ئه‌مه‌ریکایی کوژراون.