ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێـکی نوێی له دژی داعش و به‌ره‌ی نوسره په‌سه‌ندکرد که تیایدا داوا ده‌کرێت ڕێگری له قاچاخچێتی به نه‌وت و ئاسه‌وار له لایه‌ن ئه‌م دوو گرووپه‌وه بکرێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بڕیاری ژماره 2199 ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌سه‌ندکرد که له لایه‌ن ڕووسیاوه ئاماده‌کرابوو.
بڕیاره‌که کڕینی نه‌وت له داعش و به‌ره‌ی نوسره قه‌ده‌غه ده‌کات و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که به‌رپـرسیارێتی وڵاتانه ڕێگری بکه‌ن له هاوڵاتیان و ئه‌و ده‌زگا و کۆمپانیایانه‌ی له‌سه‌ر خاکه‌کانیان هه‌ن له‌وه‌ی نه‌وت له‌م ڕێـکخراوه تێرۆرسـتیانه بکڕن. پاشان داوا ده‌کات ڕێوشوێنی پـێویست بگیرێنه‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له بازرگانی نه‌وت به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له‌و ناوچانه‌ی ده‌که‌ونه ژێر ده‌ستی ئه‌م گرووپانه‌وه.
له به‌شێـکی دیکه‌ی بڕیاره‌که هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی بازرگانی به شتی ئاسه‌وار و مێژوویی‌ش کردووه.
پاشان بڕیاره‌که داوا ده‌کات چاودێری چڕتر بکرێنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و بار و فڕۆکانه‌ی هاتوچۆ بۆ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی ئه‌و توندڕه‌وانه ده‌که‌ن. ده‌ڵێت ڕه‌نگه به‌م ڕێگایانه شتی دزراو بگوێزرێنه‌وه، وه‌کو ئاڵتون و ئامێری ئه‌لیکترۆنی و ته‌نانه‌ت جگه‌ره‌ش. بڕیاره‌که به تایبه‌تی ئه‌م بڕگه‌یه‌ی ئاڕاسته‌ی تورکیا کردووه که سنووره‌کانی باشوری به خاڵی سه‌ره‌کی بۆ هاتووچۆکردن له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی ئه‌م گرووپانه داده‌نرێت.
جێی ئاماژه‌یه له ڕاپـۆرتێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا که له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو بڵاوکرایه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کرێت گرووپه توندڕه‌وه‌کانی ناو سوریا و عێراق ڕۆژانه له نێوان 850 هه‌زار بۆ 1.65 ملیۆن دۆلار داهاتیان به فرۆشتنی نه‌وت ده‌بێت، به‌ڵام ڕاپـۆرتی نوێ ده‌ڵێن له ئێسـتادا داهاتی نه‌وتی ئه‌م گرووپانه به‌هۆی هێرشی ئاسـمانی هاوپه‌یمانانه‌وه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا که‌مبوونه‌ته‌وه.