سه‌رۆکی میسر داوایکردووه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێـک په‌سه‌ندبکات بۆ پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌سـتی ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری له لیبیا.
له چاوێـکهوتنێـکدا که ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن ڕادیۆی ئه‌وروپا یه‌کی فه‌ڕه‌نساوه بڵاوکرایه‌وه، عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هیچ بژاره‌یه‌کی دیکه نیـیه و به تایبه‌تی که گه‌ل و حکومه‌تی لیبیا له‌سه‌ری ڕازین و داوایان له میسر کردووه هه‌نگاو بنێت.
به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه میسر ده‌سـتیکرد به هێرشی ئاسـمانی بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له لیبیا، پاش چه‌ند کاژمێرێـک له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی سه‌ربڕینی 21 که‌سی میسری قبتی به ده‌سـتی ئه‌و گرووپه.
پـرسیاری لێ‌کرا، ئایا وڵاته‌که‌ی هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر داعش دووباره ده‌کاته‌وه؟ له وه‌ڵامدا سه‌رۆکی میسر گوتی " دۆخه‌که وه‌ها پـێویست ده‌کات و ده‌بێت به کۆمه‌ڵ بکرێت."
پاشان ڕه‌خنه‌ی له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش گرت و گوتی جیهان ده‌سـتبه‌رداری گه‌لی لیبیا بوو و ئێسـتا ئه‌و گه‌له گیرۆده‌ی ده‌سـتی میلیشیا توندڕه‌وه‌کانه. گوتیشی ئه‌رکی ئه‌و هاوپه‌یمانیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه ته‌واو نه‌بووه که له سـاڵی 2011 پـێـکهێنرا بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
ئه‌لسیسی داواشی له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کرد حکومه‌تی شه‌رعی لیبیا پـڕچه‌ک بکات که له ئێسـتادا باره‌گاکه‌ی له شـاری توبروقی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یه. هه‌روه‌ها داوای له گروپه چه‌کداره‌کانی ناو لیبیا کرد چه‌که‌کانیان دابنێن و کار بۆ سه‌قامگیری وڵاته‌که‌یان بکه‌ن.