کاربه‌ده‌سـتان له عێراق ده‌ڵێن چه‌کدارانی داعش ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کانی شـارۆچکه‌ی ئه‌لبه‌غدادی له ڕۆژئاوای عێراق و به‌مه‌ش بنکه‌یه‌کی ئاسمانی عێراق ده‌که‌وێته‌وه به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه که تیایدا ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکایی مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه عێراقیـیه‌کان ده‌که‌ن.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز له زاری ناجی عراک به‌ڕێوه‌به‌ری شـارۆچکه‌ی ئه‌لبه‌غدادیـیه‌وه بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه 90% ی شـارۆچکه‌که که‌وتووه‌ته ژێر ده‌سـتی داعشه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری و کاربه‌ده‌سـتان له فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌لجه‌زیره‌ولبادیه به ڕۆیته‌رزیان گوتووه چه‌کدارانی داعش له دوو قۆڵه‌وه هێرشیان بۆ شارۆچکه‌که کردبوو.
گوتوشیانه کۆمه‌ڵێـکی دیکه‌ی چه‌کداران هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د که 5 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای شارۆچکه‌که‌وه دوره، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه بچنه ناو بنکه‌که به‌هۆی ئه‌و پاسه‌وانیـیه تونده‌ی لێی ده‌کرێت.
نزیکه‌ی 320 مارێنزی ئه‌مه‌ریکایی له‌و بنکه‌یه مه‌شق به سه‌ربازانی فیرقه‌ی حه‌وتی له‌شـکری عێراق ده‌که‌ن. له‌وه‌تای مانگی دوازده‌وه هه‌تا ئێسـتا جارێـک به خومباره له‌و بنکه‌یه دراوه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز هه‌وڵی دابوو گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له باره‌ی ڕه‌وشی پارێزگای ئه‌نباره‌وه لێدوانی بۆ بدات، به‌ڵام گوته‌بێژه‌که ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ی چه‌ند مانگێـکه چه‌کدارانی داعش گه‌مارۆی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌یان داوه که نزیکه‌ی 85 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژئاوای شـاری ڕومادی پارێزگای ئه‌نباره‌وه دوره.