ئاژانسی دهنگوباسی ئیمارات ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی، ئه‌وانه‌ی له ئوردون جێـگیرکراون چه‌ند پاڵاوگه‌یه‌کی نه‌وتیان بۆردومانکردووه که له ژێر ده‌سـتی داعشدان.
ئاژانسه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ی F-16 ی ئیمارات له ئوردونه‌وه هه‌سـتاون و پاڵاوگه نه‌وتیـیه‌کانی داعشیان بۆردومانکردووه و به سه‌لامه‌تی بۆ بنکه‌کانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئیمارات له پاش که‌وتنی فڕۆکه ئوردونیـیهکه و به دیلگیرانی فهڕۆکهوان موعاز ئه‌لکه‌ساسبه، به‌شـداریکردنی فڕۆکه‌کانی له هێرش بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی داعش ڕاگرت. به‌ڵام له‌م دوایـیانه بڕیاری دا جارێـکی دیکه فڕۆکه‌کانی به‌شـداری له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کاندا بکه‌ن.