توندڕه‌وانی بۆکۆ حه‌رام له نایجیریا به‌لانی که‌م پێنج که‌سیان کوشتووه له‌و هێرشه‌ی زوویه‌کی ئه‌مڕۆ هه‌ینی کردبوویانه سه‌ر وڵاتی چاد.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی ده‌ڵێن توندڕه‌وان ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشیان کردۆته سه‌ر گوندێک له‌سه‌ر که‌ناری ده‌ریاچه‌ی چاد به‌ڵام له‌لایه‌ن له‌شکری وڵاتی چاده‌وه به‌رپه‌رچ درانه‌وه.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جاره توندڕه‌وانی بۆکۆ حه‌رام هێرش بکه‌نه سه‌ر چاد که ئه‌م وڵاته‌ی ئافریکاش بووه به‌شێک له هاوپه‌یمانێتی ناوچه‌که بۆ لێدانی ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه ئیسلامیه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی بۆکۆ حه‌رام له ده‌ریاچه‌ی چاد په‌ڕیونه‌ته‌وه و ئاگریشیان له چه‌ند به‌شێکی گوندی نگۆبوا به‌رداوه و هوه‌روه‌هاش سه‌رکی گونده‌که‌یان کوشتووه به‌ر له‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی له‌شکری چار ده‌ریانبپه‌ڕێنن له گونده‌که‌دا.
نایجیریا، نایجه‌ر، چاد، کامیرۆن و هه‌روه‌هاش به‌نین له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر پێکهێنانی هێزێکی هاوبه‌شی 8700 سه‌ربازی بۆ شه‌ڕکردنی دژی بۆکۆ حه‌رام.
چه‌کداره توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کانی بۆکۆ حه‌رام هه‌زاران که‌سیان کوشتووه له‌وه‌تای ساڵی 2009 وه که ده‌ستیان کردووه به هێرشه‌کانیان وده‌ستیشیان گرتووه به‌سه‌ر ده‌یان شارۆچکه‌دا له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی نایجیریا.