ڕێبه‌رانی هه‌ر یه‌ک له ئۆکرانیا و ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له پاش وتووێژی بێ وچانی نێوانیان به ئاگربه‌سـتێـک گه‌یشتن بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و شه‌ڕه‌ی چه‌ندین مانگه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا درێژه‌ی کێشـاوه و هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی هه‌زاران که‌س.
به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه‌که که ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له شـاری مینسکی پایته‌ختی بیلاڕووسیا وتووێژکاران پـێی‌گه‌یشتن، ئاگربه‌سـته‌که له 15 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌سـتپـێده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه له دوێنێوه هه‌تا به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌بێ وه‌سـتان و به درێژایی شه‌وی ڕابردوو و بۆ ماوه‌ی 16 کاژمێر وتووێژه‌کان درێژه‌یان کێشـا.
یاخیبوانی ئۆکرانیای سه‌ر به ڕووسیا ئه‌وانیش ئاگربه‌سـته‌که‌یان قبوڵ کردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هه‌موو لایه‌نه‌کان له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌کانیاندا جه‌خت له‌وه ده‌که‌ن هێشـتا ناکۆکیـیه‌کان ماونه‌ته‌وه. ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا گوتی " هیچ گومان له‌وه‌دا نیـیه کارێـکی ئێجگار زۆر ماوه بکرێن."
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئۆکرانیا گوتیان هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕێـکه‌وتنه کراوه، به‌ڵام شه‌وی ڕابردوو تانک و چه‌کی قورسی زیاتر له ڕووسیاوه هاتووه‌ته ناو خاکی ئۆکرانیا.
ئه‌ندری لیسێنکۆ گوته‌بێژی له‌شـکری ئۆکرانیا گوتی نزیکه‌ی 50 تانک و 40 سیسته‌می موشه‌کی جۆراوجۆ و به ده‌یان ماشێنی زرێپـۆش له خاڵی سنووری ئیزڤارینه‌وه له ڕووسیاوه هێنراونه‌ته ناو ئۆکرانیا.
ڕووسیا به‌رده‌وام ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه هێزی له‌شـکری و چه‌کی بۆ کۆمه‌کردنی یاخیبووان ناردبێت.
جێی ئاماژه‌یه شه‌ڕی چه‌ند مانگی ڕابردووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته هۆی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 5400 که‌س و برینداربوونی هه‌زاران که‌سی دیکه.