وڵاتی ئیمارات پـشتڕاستیکردەوە بەریتانیـیەکی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی، ئەمەش پاش چەند ڕۆژێک لەوەی بەریتانیا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە چارەنووسی ئەو بەریتانیـیە
بەهۆی بارانێکی زۆر و لافاوەوە لە ناوەڕاستی باشوری فەڕەنسا لە ناوچەی ئۆد 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 8 کەسی دیکە برینداربوون و کەسێک هێشتا بێسەروشوێنە
وەزیری دەرەوەی سوریا دەڵێت لە پاش کۆنترۆڵکردنی پارێزگای ئیدلیب ئامانجیان ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دەبێت، ئەوانەی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتن
بڕیارە تیمێکی هاوبەشی تورکیا و عەرەبستانی سعودیـیە بینای کونسوڵخانەی عەرەبستانی سعودیـیە لە ئستەنبوڵ بپشکنن، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ زانینی چارەنووسی جەمال خاشقچی نووسەر و ڕۆژنامەوانی سعودی
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت ئەمەریکا هەوڵدەدات نیمچە دەوڵەتێک لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دروستبکات بە یارمەتی هاوپەیمانانی لە سوریا
هێزێکی دەریایی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە باشوری لوبنان کاردەکات توانیویەتی بە هاوکاری لەشکری لوبنان 32 پەنابەری سوریایی لە ناو ئاوی دەریا ڕزگاربکات، پاش ئەوەی هەوڵیان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی بە بەلەم بەرەو قوبڕس بڕۆن
دادگایەکی تورکیا بڕیاری ئازادکردنی قەشە ئەندرۆ برەنسنی ئەمەریکایی دا، ئەمەش پاش دوو ساڵ لەوەی دەسـتگیرکرابوو بە تۆمەتی سیخوڕی و پشتیوانیکردن لە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن و پارتی کرێکارانی کوردستان
کاربەدەستانی فیدراڵی ئەمەریکا دەڵێن پـیاوێک لە نیویۆرک دەسـتگیرکراوە پاش ئەوەی دەرکەوتووە بە نیازی تەقینەوەیەکی خۆکوژیـیە لە ناوجەرگەی واشنتنی پایتەخت لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی لە 6 ی مانگی یازدە بەڕێوەدەچن
دیارنەمانی ڕۆژنامەوانی سعودی جەمال خاشقچی هەفتەیەک پـێش ئێستا لە ئستەنبوڵ، ئاگادارکردنەوەیەکی ترسناکە بۆ ئەو هەڕەشە گەورانەی ڕۆژنامەوان لە سەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی دەبنەوە
دادگایەکی لەشکریی لە وڵاتی میسر بڕیاری مردنی سەپاندۆتە سەر 17 تاوانبار لە دۆسێێ تەقاندنەوەی کڵێساکان.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت کوردی سوریا هاوبەشێکی مەزنن و دەبێت قسەیان لە ئایندەی وڵاتەکەیان هەبێت و بەشداربن لە دانانی چاکسازیـیەکان بۆ سیستەمی حوکمڕانی داهاتوو
زریان و گەردەلولی بەهێزی مایکڵ گەیشتە وشکانیـیەکانی ئەمەریکا و لە ئێستادا بەسەر ناوچەکانی مەکسیکۆ بیچ و پەنەما ستی ویلایەتی فلۆریدا تێپەڕدەبێت
سیناتۆرێکی ئەمەریکایی داوای ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک و پشتیوانی لەشکری وڵاتەکەی بۆ عەرەبستانی سعودیـیە کردووە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر بێسەروشوێنبوونی جەمال خاشقچی نووسەر و ڕۆژنامەوانی سعودی
هێزی پاسەوانی کەنارەکانی تورکیا دەڵێت 9 کۆچبەری نایاسایی لە ناو ئاوی دەریای ئیجە لە نزیک کەنارەکانی پارێزگای ئزمیر خنکاون پاش ئەوەی بەلەمەکەیان هەڵگەڕاوەتەوە و نوقم بووە
بە فەرمانی ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەئی ڕابەری باڵای ئێران نزیکەی 7 ملیار مەتر چوارگۆشە ئاو ڕێگەی لێدەگیرێت لە سنوورەکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان بچێتە دەرێ
باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پـۆستەکەی پـێشکەش کرد و دەڵێت کاتی ئەوە هاتووە پشوو بدات و کەسێکی دیکە ئەم پـۆستە بگرێتەدەست
پـۆلیسی تورکیا 90 کەسی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، بەڵام پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) تۆمەتەکە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە
عادل عەبدولمەهدی ڕاسپـێردراو بۆ پـێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ماڵپەڕێکی کردەوە تاوەکو عێراقیـیەکان لە ڕێگەیەوە بتوانن خۆیان کاندیدبکەن بۆ پـۆستی وەزاری لە حکومەتی فیدراڵدا
چین دەڵێت مەنگ هۆنگوەی، ئەوەی سەرۆکی ئنتەرپوڵ بوو و بێسەروشوێن بوو، لەسەر گەندەڵی دەسـتگیرکراوە و ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت
کەناڵی NTV ی تورکیا دەڵێت کاربەدەستانی وڵاتەکەی داوایان لە عەرەبستانی سعودیـیە کردووە ڕێگەیان پـێبدات کونسوڵخانەکەی لە شاری ئستەنبوڵ بپشکنن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانیان بۆ زانینی چارەنووسی جەمال خاشقچی
زیاتر نیشـان بده