Accessibility links

ڕاگەیاندنی USAGM لە بارەی دیارنەمانی جەمال خاشقچی


دیارنەمانی ڕۆژنامەوانی سعودی جەمال خاشقچی هەفتەیەک پـێش ئێستا لە ئستەنبوڵ، ئاگادارکردنەوەیەکی ترسناکە بۆ ئەو هەڕەشە گەورانەی ڕۆژنامەوان لە سەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی دەبنەوە.

ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ میدیای جیهانی USAGM پـێیوایە ئازادی ڕۆژنامەگەری مەسەلەیەکە ئەوپەڕی گرنگی هەیە بۆ دیموکراسی و حوکمڕانی ژیر، وە دەبێت ڕێگە بە ڕۆژنامەوانان بدرێت کارەکانیان ئەنجام بدەن بەبێ ترس و تۆقاندن و هەراسانکردن و هەڕەشەی خراپـتر.

ئەگەر ڕاپـۆرتەکانی حکومەتی تورکیا لە بارەی کوژران یان ڕفاندنی خاشقچی ڕاستبن، ئەوا دەبێتە ئاستێکی نوێی مەترسی کە ڕۆژنامەوانان لە سەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی دەبنەوە. ئەمەش بۆخۆی هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەبێت بۆ ئەرکی USAGM لە گەیاندنی ڕاستیەکان و هەروەها مەترسیـیەکان زیاتر دەکەن لەسەر هەموو ڕۆژنامەوانانی لە سەرانسەری جیهان و بەوانەشی کاردەکەن لە USAGM ، وەکو دەنگی ئەمەریکا، ڕادیۆی ئەوروپای ئازاد، ڕادیۆی ئازادی، تۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەخشی کوبا، ئاسیای ئازاد.

داوا لە هەموو حکومەتەکان دەکەین هەوڵی زیاتر بدەن بۆ پشـتیوانیکردن لە بەها بنەڕەتیـیەکان و کاردانەوەی توند و گونجاویان هەبێت لەم مەسەلە مەترسیدارە کە پەیوەستە بە ڕۆژنامەوانێکی بنکە لە ئەمەریکا و دوو هاوپەیمانی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG