Accessibility links

ئیمارات بەریتانیـیەک بە تۆمەتی سیخوڕی دەسـتگیردەکات


وڵاتی ئیمارات پـشتڕاستیکردەوە بەریتانیـیەکی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی، ئەمەش پاش چەند ڕۆژێک لەوەی بەریتانیا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە چارەنووسی ئەو بەریتانیـیە.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی ئیمارات ئەمڕۆ دووشەممە لە زاری حەمەد سەیف ئەلشامسی داواکاری گشتی بڵاویانکردەوە" ماثیۆ هێدجیز لە ئەبو زەبی دادگایی‌دەکرێت بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی بە شێوەیەک کە شیانی هەیە زیان بە پـێگەی لەشکری و سیاسی و ئابوری وڵاتەکە بگەیەنێت."

گوتوشیەتی ڕەوانەی دادگا کراوە لەسەر بنەمای ئەو بەڵگانەی بەردەستکەوتوون لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی کراون.

جێرمی هەنت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەفتەی ڕابردوو نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە چارەنووسی ماثیۆ هێدجیز.

لە 5 ی مانگی پـێنج ماثیۆی تەمەن 31 ساڵ کە خوێندکاری دکتۆرایە لە فڕۆکەخانەی دوبەی دەسـتگیرکرا. تێزی دکتۆراکەی لەسەر سیاسەتەکانی دەرەوەی ئیمارات لە پاش شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبە.

داوکاری گشتی ئیمارات دەڵێت ماثیۆ لە ژێر ناوی توێژەری ئەکادیمی هاتووەتە ئیماراتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە دانپـیادانانەکانی هاوتان لەگەڵ ئەو زانیاریانەی لە ئامێرە ئەلیکترۆنیـیەکانی هەن.

بەڵام دانێیلا تیجادا هاوسەری ماثیۆ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس بە توندی ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە و گوتی هاوسەرەکەی هیچ هەڵەیەکی نەکردووە و هەموو ئەو زانیاریـیانەی بۆ تویژینەوەکەی پەیدای کردوون لە سەرچاوەی ناسراو بوون و هەروەها هیچ شتێکی نهێنی ئیماراتی ئاشکرانەکردووە.

XS
SM
MD
LG