Accessibility links

گیان لەدەستدانی 10 کەس لە فەڕەنسا بەهۆی لافاوەوە


بەهۆی بارانێکی زۆر و لافاوەوە لە ناوەڕاستی باشوری فەڕەنسا لە ناوچەی ئۆد 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 8 کەسی دیکە برینداربوون و کەسێک هێشتا بێ‌‌سەروشوێنە.

فەرمانڕەوای ناوچەی ئۆد ئالان تیریۆن بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی BFM راگەیاند کە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا یەکێک لە رووبارەکان ئاوەکەی 6 مەتر بەرزبۆتەوە. هەروەها گوتویەتی لە ماوەی 5 کاژمێردا 160 بۆ 180 ملیمەتر باران لە ناوچەکانی شاری کارکاسۆن باریون.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە لەلایەن "میتیۆ فرانس" کە سەنتەری چاودێری کەشوهەوایە بەرزترین زەنگی مەترسیداری ڕاگەیاند لەبارەی لێزمەی باران و روودانی لافاوی گەورە بۆ ناوچەی ئۆد بۆ ئاستی سوری مەترسی ئاگادارکردنەوە.

هاوکات 6 ناوچەی دیکە لە باشوری ناوەندی فەڕەنسا بە زەنگی مەترسی پلە پرتەقاڵی ئاگادارکرانەوە کە بریتییە لە دووەم پلەی هەرە بەرزی ئاگادارکردنەوە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت لەوەتای ساڵی 1891 ئەمە یەکەم جارە ئاستی ئاو بگاتە نزیکەی 7 مەتر لە دۆڵی ئۆد.

XS
SM
MD
LG