دواجار بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، پاش ماوه‌یه‌ک له خۆ هه‌ڵپه‌ساردن، بڕیاری کۆتایی خۆییدا بۆ کشانه‌وه له هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان.
بڕیار وایه ڕۆژی دووی یازده، له قه‌ڵای شێروانه له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، ڤێستیڤاڵی کلتوری گه‌لان ده‌ست پێ‌بکات.
دکتۆر سامان فه‌وزی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی ده‌ڵێت ده‌کرێت کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان سه‌رکه‌وتوو تر بێت ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ر له کۆبوونه‌وه‌که ڕیکه‌وتنێک بکرێت له‌سه‌ر سه‌رۆکی هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕۆژه‌یه‌کی بۆ چاکسازی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا خسته به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و ئێستا ده‌ڵێت مانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که له نێو هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کاندا په‌یوه‌سته به‌و چاکسازیانهوه.
زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی میدتێرمی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا، واته هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆنگرێس که له ناوه‌ڕاستی گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا ده‌کرێت، زیاتر مه‌سه‌له ناوخۆییه‌کان ڕۆڵ ده‌بینن .
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریان دا وتووێژه‌کان له‌سه‌ر به‌رنوسی یاسای پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی تایبه‌ت بۆ چاودێریکردن و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی دوبخهن بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌وڵی تاڵان‌کردنی بازاڕێـکی زهڕهنگهریان له شـاری که‌رکوک داوه
خالید شوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت وتووێژه‌کانی به‌غدا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که گه‌یشتونه‌ته قۆناغێک که بگوترێت به‌ره‌و یه‌کلایی بوونه‌وه ده‌ڕوات.
به‌ر له‌وه‌ی تورکیا ڕیفۆرمی سیسته‌می دادوه‌ریی نه‌وجه‌وانانی ژێر ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵی بکات له مانگی حه‌وتی ڕابردوودا، سه‌دان منداڵی کورد ده‌ستگیرکرابوون و داداگایی کران و ده‌خرانه زیندانه‌وه، به تاوانی پشتیوانکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان.
به‌کر موحه‌مه‌د سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت پێی وایه له چوار ساڵی داهاتوودا ئه‌و کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌بوون، ده‌شیت به‌شێکی زۆری چاره‌سه‌ر بکرێن.
جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌کانی ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس بڵاوی کردونه‌ته‌وه ده‌ڵێت ناتوانین بڕیار بده‌ین تاکو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه نه‌گات به ده‌ستمان و پێداچونه‌وه‌ی به‌سه‌ر دا نه‌که‌ین.
دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ، سه‌رۆکی کاتیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت بڕیاری دادگا ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت و ده‌شبێت هه‌موو لایه‌ک وابه‌سته‌ی بن.
ئاڵا تاڵه‌بانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت به‌و هیوایه‌یه بڕیاری دادگای باڵای عێراقی هه‌نگاوێک بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراقی .
میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی دانا فایه‌قی چیرۆکنووسه که ده‌مێکه سه‌رقاڵی نوسینی چیرۆکه و له هه‌ندێکیاندا یان پاڵه‌وانه‌کانی خۆیین یانیش که‌سایه‌تیه‌که هه‌ر ئێجگار دوور له خۆی.
ڕۆژی شه‌ممه و له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا (جولیان ئاسه‌نگ) له ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس داکۆکی له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌کرد و ده‌یگووت ئه‌وه مافی خه‌ڵکه زانیاری‌یان هه‌بێت.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی لایه‌نه‌کانی فراکسیۆنی کوردستانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر باش بووه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که هه‌ڵوێستی کورد له هه‌موو مه‌سه‌له‌کاندا ڕۆشنه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، پڕۆژه‌یه‌کی نوێ ده‌خاته به‌رده‌م گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، بۆ چاکسازی سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا، که دوازده خاڵی له خۆگرتووه.
دکتۆر ئه‌ثیل موحه‌مه‌د سه‌لیم، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی له‌و سه‌ردانانه‌یدا بۆ وڵاتانی ناوچه‌که ژماره‌یه‌ک ڕێکه‌وتن و سه‌ودای کردووه که هیچیان به هێند وه‌رناگیرێن .
نه‌رمین عوسمان، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه سه‌رژمێریکردنی عێراق له‌و واده‌یه‌دا ناکرێت که بڕیاری له‌سه‌ر دراوه بۆ مانگی دوازده‌ی ئه‌مساڵ .
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ره‌ک وه‌زیری ماوه به‌سه‌رچووی عێراق، ژماره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێرانی‌دا کردووه. ئه‌م سه‌ردانه‌شی پاش سه‌ردانه‌کانی هات بۆ هه‌ریه‌ک له وڵاتی سوریا و شانشینی ئوردن.
زیاتر نیشـان بده