جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌کانی ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس بڵاوی کردونه‌ته‌وه ده‌ڵێت ناتوانین بڕیار بده‌ین تاکو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه نه‌گات به ده‌ستمان و پێداچونه‌وه‌ی به‌سه‌ر دا نه‌که‌ین، وه ده‌شڵێت به‌ڕاستی لێپرسینه‌وه ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی تاوانه‌کانیان به‌سه‌ردا بسه‌لمێنرێت یانی ئه‌وانه‌ی سزای خه‌ڵکییان دابێت و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌ڵکییان دابێت و پێشێلکارییان له مافه‌کانی مرۆڤدا کردبێت و ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌سته‌وه‌ستان نابین و هه‌نگاوی یاسایی ده‌نێین.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق و هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردن، حسێن عه‌لی که‌مال، جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانی خه‌ڵکی له ساڵی 2004 وه له عێراق ده‌ستی پێ کرد. له ساڵی 2005 و 2006 و تاڕاده‌یه‌ک 2007 یش هه‌ندێک شت له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوون، لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه دامه‌زران و هه‌ندێک که‌س درانه دادگا، و ڕێی یاسایی تریش هه‌یه بگیرێته به‌ر ، به‌ڵام ڕه‌وشی عێراق ڕه‌وشێکی جیاوازه و له‌مێژووی عێراقدا هه‌رگیز شتیکی وه‌ک ئه‌و شه‌ڕه ئاینزاییه له نێوان شیعه‌و سوننه‌دا نه‌بووه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی که ده‌ڵێت حکومه‌تێکیش دروست نه‌بووبوو که بتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات و دام‌و ده‌زگایه‌کی ئاسایشی واش نه‌بوو تا کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که بکات. جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت هه‌نگاوی زۆری یاسایی نراوه، به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا ئه‌م شتانه به ڕێنومایی به‌رپرسانی عێراق کراون یان نا؟.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:32 خوله‌که.