میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی دانا فایه‌قی چیرۆکنووسه که ده‌مێکه سه‌رقاڵی نوسینی چیرۆکه و له هه‌ندێکیاندا یان پاڵه‌وانه‌کانی خۆیین یانیش که‌سایه‌تیه‌که هه‌ر ئێجگار دوور له خۆی.
چنینی درامایی چیرۆک له‌لای ئه‌م چیرۆکنوسه‌مان گرنگی خۆی هه‌یه ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک جار گوتراوه ( دانا فایه‌ق ) په‌یوه‌ندیه‌کی ئاڵۆز له نێوان کاراکته‌ره‌کانیدا دروست ده‌کات و له کۆتاییدا دوو ڕێگه پێکده‌هێنێت، یان هه‌ر هه‌موویان ده‌باته‌وه سه‌ر شاڕێیه‌ک یانیش به نێو دێڕه په‌نهانه‌کانیدا په‌ڕته‌وازه‌یان ده‌کات و هه‌ر یه‌که‌یان وه‌ک گیانه په‌شێوه‌کانی سه‌ده‌کانی ماندوو بوون و هه‌ناسه سواری و شه‌که‌ت بوون ته‌ره ده‌بن.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 11:02 خوله‌که.