خالید شوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت وتووێژه‌کانی به‌غدا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که گه‌یشتونه‌ته قۆناغێک که بگوترێت به‌ره‌و یه‌کلایی بوونه‌وه ده‌ڕوات.
به‌ڕێز شوانی، له گفت و گۆیه‌کیدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمیانه هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانیدا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر چه‌ندان خاڵ و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ماوه مۆربکرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به هاوهه‌ڵوێستی پێکهاته‌کانی هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان، خالید شوانی ده‌ڵێت به‌ڵێ هه‌ندێ بارودۆخیی ناوخۆیی هه‌ن که له‌لایه‌ن هه‌ندێ له لایه‌نه‌کانی هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کانه‌وه وروژێندراوه، به‌ڵام نه‌بۆته مایه‌ی ناکۆکی لایه‌نه‌کان له‌و وتووێژانه‌ی له به‌غدا ده‌کرێن ، یان له‌و نۆزده خاڵه‌ی بوونه‌ته بنچینه‌ی وتووێژه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:58 خوله‌که.