نه‌رمین عوسمان، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه سه‌رژمێریکردنی عێراق له‌و واده‌یه‌دا ناکرێت که بڕیاری له‌سه‌ر دراوه بۆ مانگی دوازده‌ی ئه‌مساڵ ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت هێشتا له ڕووی سیاسیه‌وه ئاماده‌یی نییه بۆ کردنی سه‌رژمێری و هه‌موو هه‌وڵێکیش ده‌درێت تا نه‌کرێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق ده‌شڵێت ئه‌و سه‌رژمێریه‌ی عێراق هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نییه به ئاینده‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کانه‌وه و بێ له‌وه‌ش هه‌ندێ گرفتی تر هه‌ن که باس ناکرێن له‌وانه ناونوس کردنی خه‌ڵک به شێوه‌یه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا کراوه، ئه‌وه‌نده زۆره ته‌نانه‌ت یاسا و ڕێساکانی گه‌شه‌کردنی دانیشتوانیشی تێپه‌ڕاندووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:59 خوله‌که.