پانۆراما: ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی کشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان
ئه‌رکی هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان (هاوپه‌یمانی کوردستانی ، گۆڕان ، یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) گفت و گۆکردنه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی عێراقیدا ، ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی حه‌وتی سێ‌دا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، بۆ هاوپه‌یمانێتیکردن و پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
پێشتر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕۆژه‌یه‌کی بۆ چاکسازی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا خسته به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و ئێستا ده‌ڵێت مانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که له نێو هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کاندا په‌یوه‌سته به‌و چاکسازیانهوه.
ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و هاوبه‌ندیه بکشێته‌وه ، چ جۆره کاریگه‌ریه‌ک جێده‌هێڵێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی دانوستاندنه‌کانی به‌غداوه؟؟
ئایا هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا (یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی) هاو هه‌ڵوێستن له‌سه‌ر ڕوانینه‌که‌ی گۆڕان؟؟
ئایا کشانه‌وه‌ی گۆڕان به‌رفراوانکردنی بۆشاییه‌کانی نێوان ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته یان هه‌وڵێک ده‌بێت بۆ باشتر کردنی ڕه‌وشی ژیان و گوزه‌رانی سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا؟؟
پێشتر له ده‌می هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا له 25/7 ی ساڵی 2009 دا کێشه و گرفت و ئاڵۆزی هه‌ر هه‌بوون و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌ر هه‌یه...ئه‌ی ئه‌گه‌ر گۆڕان له کۆبونهوهکانیدا گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی له فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان بکشێته‌وه، کێشه‌کان چه‌ندی تر قووڵ ده‌بنه‌وه؟؟
موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: کۆبونه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری کشانه‌وه له فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان.
دکتۆر کاوه مه‌حمود شاکر، ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: ئه‌و چاکسازیانه‌ی ئۆپزسیۆنی گۆڕان داوای ده‌کات ، به‌شێکه له کارنامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
سه‌باح موحه‌مه‌د به‌رزنجی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: کۆمه‌ڵ ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی گۆڕان له فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان به هه‌ڵوێستێکی نێگه‌تیڤانه ناودێر ده‌کات.
ڕۆژنامه‌وان که‌مال ڕه‌ئوف، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی: کولتوری سیاسی له هه‌رێمی کوردستان وا ده‌کات بیر له ژماره‌یه‌ک گریمانه بکرێته‌وه.
ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی، سه‌رۆکی کۆمپانیای ئاوێنه: پێم وانییه ئه‌گه‌ر گۆڕان له هاوبه‌ندی کشایه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی تری عێراقیدا هاوپه‌یمانێتی بکات.
زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێیان وایه پێویست ده‌کات هه‌ردوو لایه‌نی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، پێداچونه‌وه به سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا بکه‌ن و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هه‌ڵوێسته‌کانی ته‌نها بۆ فشارکردن نه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:13 خوله‌که.