ئاڵا تاڵه‌بانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت به‌و هیوایه‌یه بڕیاری دادگای باڵای عێراقی هه‌نگاوێک بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراقی وه ده‌شڵێت وابه‌سته بوون به‌و بڕیاره‌وه گرنگه ، به‌تایبه‌تی بۆ کورد، که زۆر جار له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کاندا په‌یوه‌ست بوون به ده‌ستور یان یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان، کورد په‌نای بردۆته به‌ر دادگای فیدڕاڵی و بڕیاره‌کانیمان به هێند وه‌رگرتووه.
خانم تاڵه‌بانی، له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌شدایه له‌به‌ر دیاری نه‌کردنی هۆکاری کات له بڕیاره‌که‌دا هه‌ندێ گرفتی تر بێنه به‌رده‌م، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت بڕیاره‌که‌ی دادگا کاتی ده‌ستنیشان نه‌کردووه، واته ئه‌وه ڕوونه که بڕیاره‌که ده‌ڵێت ده‌بێت کۆبونه‌وه‌ی کراوه کۆتایی پێ بێت و کۆبونه‌وه‌ی فه‌رمی یه‌که‌م ده‌ست پێ بکات، به‌ڵام ناڵێت له چ کاتێکدا یان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا.
ئاڵا تاڵه‌بانی ، به هاوکارمان به‌ڵێن ساڵحی گوتووه گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م بڕیاره هه‌رهیچ نه‌بێت هه‌ندێک له‌م هه‌وڵانه‌ی ئێستا بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت ده‌درێن، چڕ ده‌کاته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:03 خوله‌که.