دکتۆر ئه‌ثیل موحه‌مه‌د سه‌لیم، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی له‌و سه‌ردانانه‌یدا بۆ وڵاتانی ناوچه‌که ژماره‌یه‌ک ڕێکه‌وتن و سه‌ودای کردووه که هیچیان به هێند وه‌رناگیرێن چونکه پێویستیان به په‌سه‌ندکردنه له په‌رله‌ماندا و بێ له‌وه‌ش له ئێستادا مالیکی مافی مۆرکردنی هیچ ڕێکه‌وتنێکی نییه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئێستا سه‌رۆکی حکومه‌تێکی ماوه به‌سه‌رچووه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت، مالیکی له سوریا په‌یمانی ڕاکێشانی بۆریه‌کی نه‌وت و بۆریه‌کی گازی سروشتی داوه و په‌یمانی به تورکیاش داوه تا له ڕووبه‌رێکی به‌رفراوانتری کوردستانی عێراقدا ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانی بکات و ده‌شڵێت هه‌موو وڵاته‌که‌شی داوه‌ته ده‌ست ئێران.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی کورد له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقدا، دکتۆر ئه‌ثیل موحه‌مه‌د سه‌لیم له لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت پێویسته کورده‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌لعێراقیه‌دا هاوپه‌یمان بن، چونکه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌لعێراقیه‌دایه نه‌ک له‌گه‌ڵ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا ، وه ده‌شڵێت جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ده‌ستوری عێراق به به‌ندی سه‌د و چلیشه‌وه ، له‌لای مالیکی نییه به‌ڵکو وه‌ک ده‌ڵێت لای ئه‌لعێراقیه‌یه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌ثیل موحه‌مه‌د سه‌لیمدا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:43 خوله‌که.