سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی لایه‌نه‌کانی فراکسیۆنی کوردستانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر باش بووه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که هه‌ڵوێستی کورد له هه‌موو مه‌سه‌له‌کاندا ڕۆشنه.
دکتۆر فواد حسێن ده‌ڵێت هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ کۆبونه‌وه‌کانی پێشتری فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان کراوه و به‌رنامه‌ش دانراوه بۆ له‌مه‌ودوا چیبکرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق باسیش له‌وه ده‌کات له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی شه‌ممه و له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌شدا که هه‌موو لایه‌نه‌کانی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان به‌شدارییان تیادا کردوه نیشاندانی یه‌کڕیزی نێوان لایه‌نه‌کان بووه نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ندێ له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن باسیان له دووبه‌ره‌کی یان ناکۆکی کردووه.
له درێژه‌ی ئه‌م لێدوانه‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا دکتۆر فواد ده‌ڵیت به‌ڵێ باس له مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن کراوه ، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌دا نه‌بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره بێت، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له چوارچێوه‌ی په‌رله‌ماندا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:12 خوله‌که.