ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریان دا وتووێژه‌کان له‌سه‌ر به‌رنوسی یاسای پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی تایبه‌ت بۆ چاودێریکردن و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی دوبخه‌ن بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ.
ئه‌م بڕیاره نیگه‌رانی زیاتری لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی هه‌رێمه‌که‌ی لێکه‌وته‌وه و کاروان ساڵح، ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌م دواخستنه‌ش وه‌ک دواخستنه‌کانی تر سودمه‌ند نابێت و هیچ هه‌نگاوێکی ڕژدی بۆ دانانرێ
هاوکات شوان که‌ریم ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت جێی مه‌خابنه که ئۆپزسیۆنی هه‌رێمه‌که‌ی به گومانه‌وه له هه‌موو شتێکی ناو هه‌رێمه‌که ده‌ڕوانێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت وگۆکانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک (شوان که‌ریم و کاروان ساڵح) هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:04 خوله‌که.