به‌کر موحه‌مه‌د سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت پێی وایه له چوار ساڵی داهاتوودا ئه‌و کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌بوون، ده‌شیت به‌شێکی زۆری چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌ڵام ده‌شڵێت ناتوانێت بڵێت مه‌سه‌له‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان یه‌کلایی ده‌بێته‌وه .
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هه‌ندێک له ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه تێگه‌یشتنیان هه‌یه بۆ دانوستاندنه‌کانی پێکهاته‌ی کوردی له وڵاته‌که‌دا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانیدا، به‌ڵام هه‌ندێکیشیان هه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتیشیان له‌گه‌ڵدا بکرێت، هیچ تێگه‌یشتنێکیان نابێت بۆ داواکان و بۆ خواسته‌کانی کوردیش.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:13 خوله‌که.