دکتۆر سامان فه‌وزی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی هه‌موو لایه‌نه سه‌رکه‌وتوکانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 7/3 ئاماده‌ن بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌که‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا، به‌ڵام ده‌کرێت کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان سه‌رکه‌وتوو تر بێت ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ر له کۆبوونه‌وه‌که ڕیکه‌وتنێک بکرێت له‌سه‌ر سه‌رۆکی هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سامان ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ گرنگی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌ماندا که به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنانه به کراوه‌یی دانیشتنی یه‌که‌می په‌رله‌مان، به‌ڵام ته‌گه‌ره‌ش هه‌ن وه‌ک ئه‌و مه‌رجانه‌ی لایه‌نه‌کان دایده‌نێن تا له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌ماندا باسبکرێن ، هه‌ر بۆیه‌شه تا ئێستا ( شه‌ممه ) ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مان نه‌کراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:43 خوله‌که.