ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس، زیاتر له چوارسه‌د هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مریکای بڵاو کردۆته‌وه که سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراقن. ڕۆژی شه‌ممه و له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا (جولیان ئاسه‌نگ) له ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس داکۆکی له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌کرد و ده‌یگووت ئه‌وه مافی خه‌ڵکه زانیاری‌یان هه‌بێت.
هه‌ر له‌و کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌دا ، به‌ڕیز ئاسه‌نگ هیواشی خواست که ئاشکراکردنی ورده‌کاریه‌کانی شه‌ڕی عێراق ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌واشه‌کاریانه بن که له پێش و له ده‌می شه‌ڕی عێراقدا هه‌بوون.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه، نزیکه‌ی سه‌د و نۆ هه‌زار که‌سی سیڤیل له عێراق کوژراون.
له ڕاپۆرته‌که‌ی( تۆم ڕیڤه‌رس) په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکادا باس له‌وه‌ش ده‌کات که یه‌کێ له ئاشکراکردنه گرنگه‌کانی تریش، له‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنیانه‌دا سه‌باره‌ت به‌و قسه‌وباسانه‌ن که ده‌گوترا ڕێگه نه‌ده‌درا سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا یان سه‌ربازه‌کانی تری هێزی هاوپه‌یمانان ده‌ست وه‌ربده‌نه هه‌ندی کاروباره‌وه وه‌ک ئه‌شکه‌نجه‌دانی گیراوه عێراقیه‌کان به ده‌ستی هێزه سه‌ربازیه عێراقیه‌کان خۆیان.
ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه بریتین له زانیاریه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی یه‌که بچوکه‌کانی له‌شکریی بۆ سه‌رکرده‌کانیان نوسیوه و زانیاریه‌کانیش له دره‌نگانێکی ساڵی 2003 ه‌وه ی تیادایه تا سه‌ره‌تاکانی 2010.
له به‌ڵگه‌نامه‌کاندا باس له پشتیوانی ئێرانیه‌کان کراوه بۆ یاخیبوانی شیعه‌کانی عێراق ، که له زاری گیراوه‌کانه‌وه تۆمار کراون و وه‌ک گوتویانه کۆمه‌کیان له کۆماری ئیسلامیه‌وه وه‌رگرتووه،له‌وانه چه‌ک و بۆمبه پێشکه‌وتوه‌کانی له‌سه‌ر ڕێگاوبانه‌کان داده‌نرێن و توانای تێکشکانی زرێپۆشه‌کانیان هه‌یه و هه‌روه‌هاش ئه‌و جۆره ڕۆکێتانه‌ی توانای خستنه خواره‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌ریان هه‌یه.
له ڕاپۆرته‌که‌ی( ئال پیسن) په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له په‌نتاگۆندا هاتووه که په‌نتاگۆن هه‌وڵیداوه ڕێ له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بگرێت و داوای له ویکیلیکس کردووه تا ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنیانه بگێڕته‌وه و هه‌روه‌هاش په‌نتاگۆن داواشی له ئاژانسه‌کانی هه‌واڵیش کردووه تا هاوکار نه‌بن له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا.
هاوکات ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌ت وه‌ک ده‌مڕاستێکی په‌نتاگۆن گوتوویه‌تی له خۆئاماده‌کردندایه بۆ پاراستنی ئه‌و عێراقیانه‌ی ناویان له به‌ڵگه‌نامه‌کاندا هاتووه. ئه‌و لیژنه تایبه‌ته 120 ئه‌ندامیه بۆ چه‌ند مانگێکه به نهێنی کارده‌که‌ن له‌سه‌ر پێداچونه‌وه به زانیاریه‌کاندا.
له عێراقیش وه‌ک( ئێدوارد یه‌رینیان) په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له قاهیره ده‌ڵێت کاردانه‌وه‌کانی ڕێبه‌رانی سیاسی وڵاته‌که جۆراو جۆر بوون له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ئاشکرا کراون.
هاه‌ندێک له ڕێبه‌رانی عێراقی کاردانه‌وه‌یه‌کی توڕه ئامێزیان هه‌بووه.
لایه‌نه شیعه و سوننه ڕکابه‌ره‌کان هه‌ڵوێستی جیاوازیان هه‌بووه له‌سه‌ر زانیاریه‌کانی ناو به‌ڵگه‌نامه‌کان و وه‌ک میتۆدێکی تری ململانێی سیاسی یه‌کدی به‌کاریده‌هێنن.
نوری ئه‌لمالیکی، سه‌ره‌ک وه‌زیری ماوه به‌سه‌رچوی عێراق که شیعه‌یه له ڕاگه‌یاندنێکدا گوتویه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه له‌لایه‌ن ویکیلیکسه‌وه مه‌به‌ستی سیاسیانه‌ی له پشته‌وه‌یه.
زۆرێک له ئه‌ندامانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای مالیکی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان به هۆکارێک ناودێرکردووه بۆ شه‌ڕێکی نوێی ئاینزایی، وه داکۆکیش له مالیکی ده‌که‌ن وه‌ک ده‌ڵێن هه‌رگیز به‌رپرسی ده‌سته و تاقمه تایبه‌ته‌کانی کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان نه‌بووه، وه‌ک له به‌ڵگه‌نامه‌کاندا ئاماژه‌ی پێکراوه.
زۆرێک له کاناڵه سه‌ته‌لایتیه‌کانی ئۆپزسیۆن که زۆربه‌یان له عه‌ره‌بی سوننه‌ن، داباریونه‌ته سه‌ر ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و حکومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به پێسێلکردنێکی ته‌واوی مافه‌کانی مرۆڤ ناودێری ده‌که‌ن.
ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعاله‌م که که‌ناڵێکی ئێرانیه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه پیلانێکی ئه‌مریکاییه.
ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی له لێداوانێکدا هه‌ر له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه گوتویه‌تی به‌شێکن له‌و ڕاستیانه‌ی که پێویسته گه‌لی عێراق بیزانێت.
هاوکارمان به‌ڵین ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌تان پێشکه‌ش ده‌کات
بۆ گوێگرتن له ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 5:15 خوله‌که.