هوشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت به‌ڵێ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه کاروباری عێراقه‌وه له مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووداو هه‌ر وڵاته به جیا ئه‌جه‌ندای خۆی هه‌یه، به‌ڵام کێشه‌ی سه‌ره‌کی له‌لای سه‌رکرده عێراقیه‌کان خۆیانه و به‌رپرسێتیه سه‌ره‌کیه‌که‌شیان له ئه‌ستۆیه.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت پێی وانییه بتوانرێت ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه به‌مزووانه ببێت ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که هێشتاش هیچ ئاماده‌کاریه‌ک نییه بۆ ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه.
شۆڕش حاجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵیت نه‌بوونی به‌ره‌وپێشچون له هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراقدا، هۆکارێکه بۆ په‌نابردنی سه‌رکرده عێراقیه‌کان به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ.
قادر عه‌زیز، سکرتێری گشتی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌ڵێت کاریگه‌ری وڵاتانی دراوسێی عێراق و هه‌ندێ له وڵاتانی تری ناوچه‌که ئه‌وه‌نده زۆره به‌سه‌ر بڕیاری سیاسی عێراقه‌وه ، کارێکی وای کردووهڕێبهرانی عێراق به‌زۆری سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه بکه‌ن.
دکتۆر ئه‌نوه‌رموحه‌مه‌د فه‌ره‌ج، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت زۆریک له ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوی عێراقدا ڕکابه‌ری یه‌کتر بوون .
دارا محمد ئه‌مین، ئه‌ندامی شاندی دانوستاندنی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا ده‌ڵێت بێجگه له ململانێکانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق، ناکۆکی ناو خودی ئه‌و لایه‌نانه‌ش هۆکارێکن بۆ دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
شیعر ئه‌و زمانه‌یه، ئه‌و ده‌ربڕینه‌یه ، ئه‌و وێناکردنه‌یه که هه‌میشه ئاماده‌یی له هزری خوێنه‌ران و گوێگرانی خۆیدا هه‌یه.
شێخ فاتح داراغایی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت پیکهێنانی حکومه‌تی عێراقی بۆته ئه‌و گرێکوێره‌یه‌ی که کردنه‌وه‌ی کاریکی ئاسان نییه ، و سێ پێکهاته سه‌ره‌کیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ش ناگه‌نه ئه‌نجام ، چونکه ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی که هه‌ن له‌رزۆکن.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بوو لایه‌نی سه‌دریه‌کان واده‌یه‌کیان ڕاگه‌یاند که ده‌بێت نوری ئه‌لمالیکی کاندیدی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی تا ئه‌و واده‌یه حکومه‌ته نوێیه‌که‌ی پێکبهێنێت،
دکتۆر عه‌دنان ئه‌لسه‌ڕاج ، ئه‌ندامی باڵا له لیست ده‌وڵه‌تی یاسا نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێک له ئارادا بێت بۆ سه‌رله‌نوێ دانوستاندن کردنه‌وه له لایه‌ن لیسته‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا
ده‌ڵێت به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێران سه‌ردانی لوبنان بکات، نیگه‌رانی هێنایه ئاراوه ،له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێران ده‌یه‌وێت کاریگه‌ری بکاته سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌که
زانا ڕۆستایی، ده‌ڵێت له نێو سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقیدا هه‌ن بڕوایان به داواکانی گه‌لی کورد هه‌یه له وڵاته‌که‌دا، به‌ڵام هه‌شن ئه‌و داوایانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیانه‌ی خۆیان به‌کار ده‌هێنن، چونکه له‌م قۆناغه‌دا پێویستیان به کورده بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.
نه‌جیب عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت به ده‌ستنیشانکردنی نوری ئه‌لمالیکی وه‌ک کاندیدبۆ سه‌ره‌ک وه‌زیر ، ده‌رفه‌تی زیاتری ڕه‌خساند بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی تر، که ئه‌مه‌ش کۆسپی تر له به‌رده‌م پرۆسه‌که‌ی مالیکیدا دروست ده‌کات.
یونادم که‌ننا ، ئه‌ندامی کریسچیان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ، پێی وانیه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، بتوانێت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که پێکبهێنێت
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر، ده‌ڵێت پاش چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌ک له په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردستاندا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ به‌ره‌نجامێک سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی بۆ پێکهێنانی ده‌سته‌ی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه له هه‌رێمه‌که‌دا.
هۆگر چه‌تۆ، ڕێکخه‌ری تۆڕی شهمس له عێراق ده‌ڵێت ، عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی له عێراقدا بگێڕێت، له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک بنچینه، له‌وانه سه‌نگیی ئه‌و وڵاته له ناو کۆمکاری عه‌ره‌بدا .
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له کۆبونه‌وه‌که‌ی نێوان هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا، نوری ئه‌لمالیکی به هه‌ژده له نۆزده داواکه‌ی لایه‌نی کوردی قایل بووه.
به کۆڵێ خه‌می نیشتیمانه‌وه زێدی خۆی جێده‌هێڵێت و ڕوو له هه‌نده‌ران و نامۆییه‌کانی هه‌نده‌ران ده‌کات، له‌وێش یه‌ک به یه‌کی ئه‌و خه‌مانه‌ی ڕه‌نگ ده‌کات و زه‌ماوه‌ندی ڕه‌نگ و وشه‌و ده‌نگ ، پێکڕا ده‌ستپێده‌کات
به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما ته‌رخانه بۆ باسکردن له‌و نیگه‌رانیانه‌ی هاتونه‌ته ئارا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به ناوی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
له دیمانه‌یه‌کی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا، خالیدی عه‌زیزی، سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان، باس له هه‌ل و مه‌رجی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات و هه‌روه‌هاش باری ئۆپزسیۆن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا.
زیاتر نیشـان بده