به‌پێی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان عێراق و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ، ده‌بێت هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له کۆتایی ئه‌مساڵدا عێراق جێبهێڵن. ڕوانین له‌سه‌ر ئه‌م کشانه‌وه‌یه زۆره و ڕای جیاوازیشی له‌سه‌ره له نێو لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقیدا.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت هه‌میشه زه‌مینه‌ی گفت و گۆو دیالۆگ هه‌یه ، به‌ڵام له ئێستادا ناکۆکیه‌که شێوازێکی تری هه‌یه و هه‌ردوو لایه‌نی ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌خوازن ئاستی سوربوونی یه‌کتر تاقی بکه‌نه‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌مه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا داوای له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌کات به‌رده‌وامی بده‌ن به دیالۆگی نێوانیان بۆ کۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی تێکه‌وتووه.
به‌شی کاروباری ناوخۆیی له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و داوایه‌ی خرابووه به‌رده‌ستی بۆ خۆپیشاندان کردن له شاری هه‌ولێر ڕه‌تی کردۆته‌وه.
ناکۆکیه سیاسیه‌کان له عێراق هه‌ر ته‌نها له نێوان لایه‌نه ڕکابه‌ره‌کاندا نه‌ماونه‌ته‌وه و ئێستا که‌وتۆته ناو هاوپه‌یمانێتیه‌کانیش وه‌ک هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی شیعه‌کان یان لیستی ئه‌لعێراقیه‌ش.ناکۆکیه سیاسیه‌کان له عێراق هه‌ر ته‌نها له نێوان لایه‌نه ڕکابه‌ره‌کاندا نه‌ماونه‌ته‌وه و ئێستا که‌وتۆته ناو هاوپه‌یمانێتیه‌کانیش وه‌ک هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی شیعه‌کان یان لیستی ئه‌لعێراقیه‌ش. حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م ناکۆکیانه هۆکارێکن بۆ هه‌روادێ و زیاد بوونی قسه و باس له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق و ده‌شڵێت له‌وانه‌شه دوای ئه‌و واده‌ی سه‌د ڕۆژه‌ی نوری ئهلمایکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق دایناوه بۆ پێداچونه‌وه به کاروباره‌کانی وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌که‌ی ئه‌وجا دیارده‌کانی ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه زیاتر ده‌ربکه‌وێت. به‌ڕێز جیهاد ده‌شڵێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حکومه‌تێکیش پێکبهێنرێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی بێت و ئه‌وی به‌شداری نه‌کات تیایدا وه‌ک ئۆپزسیۆن ده‌مێنێته‌وه له په‌رله‌ماندا. هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستاندا کردووه. ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:55 خوله‌که. ناکۆکیه سیاسیه‌کان له عێراق هه‌ر ته‌نها له نێوان لایه‌نه ڕکابه‌ره‌کاندا نه‌ماونه‌ته‌وه و ئێستا که‌وتۆته ناو هاوپه‌یمانێتیه‌کانیش وه‌ک هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی شیعه‌کان یان لیستی ئه‌لعێراقیه‌ش. حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م ناکۆکیانه هۆکارێکن بۆ هه‌روادێ و زیاد بوونی قسه و باس له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق و ده‌شڵێت له‌وانه‌شه دوای ئه‌و واده‌ی سه‌د ڕۆژه‌ی نوری ئهلمایکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق دایناوه بۆ پێداچونه‌وه به کاروباره‌کانی وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌که‌ی ئه‌وجا دیارده‌کانی ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه زیاتر ده‌ربکه‌وێت. به‌ڕێز جیهاد ده‌شڵێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حکومه‌تێکیش پێکبهێنرێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی بێت و ئه‌وی به‌شداری نه‌کات تیایدا وه‌ک ئۆپزسیۆن ده‌مێنێته‌وه له په‌رله‌ماندا. هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستاندا کردووه. ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:55 خوله‌که.
له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌زیری پێشمه‌رگه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی دانیشتنێکی نائاسایی په‌رله‌مان بوو بۆ پرسیار و وه‌ڵام.
هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌یندا تێده‌په‌ڕێت و ڕۆژی 9 ی چواری ساڵی 2003 په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌دام حسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق له مه‌یدانی فیرده‌وس شکێندرا.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی گه‌لێک ڕاو بۆچونی جیاواز هه‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بوونی ئۆپزسیۆن له ناو خۆپیشاندانه‌کان و چۆنیه‌تی سه‌وداکردن له ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکدا که هێناونیه‌ته سه‌ر شه‌قام.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری چیرۆکنوس سیامه‌ند هادی کردووه.
قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به چ که‌رخه‌یه‌کدا ده‌ڕوات؟ به‌تایبه‌تی پاش ڕاگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌که‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی هه‌رێمه‌که بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌کی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی ئۆپزسیۆن.
هێشتاش ئه‌ندامانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، به‌رده‌وامن له بایکۆتکردنی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که.
دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان- یه‌کگرتوی ئیسلامی- کۆمه‌ڵی ئیسلامی) له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه و جارێکی تریش داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیان کرد.
لێره‌و له‌وێ ده‌گوترێت پێده‌چێت هه‌روادێ و هزرێکی ئاینیانه باڵ بکێشێت به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
وا بڕیاره به‌م زووانه سه‌رکرده‌کانی هه‌ر سێ لایه‌نه ئۆپزسیۆنهکهی هه‌رێمی کوردستانی عێراق (گۆڕان- یه‌کگرتووی ئیسلامی- کۆمه‌ڵی ئیسلامی) کۆببنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی بارودۆخی هه‌رێمه‌که.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا شاندیکی تایبه‌ت له په‌رله‌مانی سوید ، سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیان کرد به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمه‌که‌دا.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا توندوتیژیه‌کان له شاری سلێمانی کوردستانی عێراق به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیان کردووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین زیاتر له چل ڕۆژی تێپه‌ڕاند.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا میوانداری هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار سمکۆ ئه‌حمه‌د کراوه بۆ گفت و گۆ کردن له‌سه‌ر به‌کارهێنانه‌کانی بۆ ڕه‌نگ.له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا میوانداری هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار سمکۆ ئه‌حمه‌د کراوه بۆ گفت و گۆ کردن له‌سه‌ر به‌کارهێنانه‌کانی بۆ ڕه‌نگ. هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار سمکۆ ئه‌حمه‌د ده‌مێ ساله باروبارگه‌ی خۆی له وڵاتی ژاپۆن خستوه و له‌وێش له تابلۆکانیدا هه‌ر هه‌ست به په‌یوه‌ندیه‌کی نائاسایی نێوان مرۆڤ و بێشکه ده‌کرێت. سمکۆ له هه‌وڵ و له گه‌شتێکی به‌رده‌وامدایه به‌نێو جیهانه‌کانی ڕه‌نگدا و به‌کارهێنانی ره‌نگه‌کان به نوسینه‌وه‌ی چیرۆکێک یان سهرگوروشتهیهکی ژیانی خۆی داده‌نێت. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ده‌توانن کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌ن که ماوه‌که‌ی 12:52 خوله‌که. له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا میوانداری هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار سمکۆ ئه‌حمه‌د کراوه بۆ گفت و گۆ کردن له‌سه‌ر به‌کارهێنانه‌کانی بۆ ڕه‌نگ.
هاوکاتی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی ، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که بڕیارێک ده‌رده‌کات و تیایدا داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات به خێرایی ڕێ و شوێنی یاسایی بگرێته به‌ر دژی هه‌ر که‌سێک بێت که گوناهبارکردنی به‌سه‌ردا سه‌لمێندرا
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڕیاری بایکۆت کردنی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌یان داوه و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش هیچ یه‌کێک له ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌چونه‌ته هۆڵی کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه.
بۆ یه‌که‌م جاره سه‌ره‌ک وه‌زیرێکی تورکیا به فه‌رمی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بکات و له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که‌دا کۆببێته‌وه.
زیاتر نیشـان بده