به‌شی کاروباری ناوخۆیی له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و داوایه‌ی خرابووه به‌رده‌ستی بۆ خۆپیشاندان کردن له شاری هه‌ولێر ڕه‌تی کردۆته‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت لیستێکی ناو و یاداشتێک پێشکه‌ش کرابوو و هیچ مۆرێک به یاداشته‌که‌وه نه‌بووه و پاش ئه‌وه‌ش که داواکراوه نوێنه‌رانی ئه‌و یاداشته ، له‌وانه‌ی لیسته‌که‌یان مۆرکردبوو بێنه پارێگا ، ته‌نها یه‌ک که‌سیان ئاماده بووه، وه ده‌شڵێت ته‌واوی ئه‌و داوایانه‌ی بۆ خۆپیشاندان پێشکه‌ش ده‌کرێت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش له‌و تاووتوێ کردنانه‌دا ڕه‌چاو ده‌کرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ڕێگه‌گرتن له خه‌ڵکی سلێمانی له‌وه‌ی بچنه ناو شاری هه‌ولێره‌وه وه‌ک له ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه و گۆڤاری ناو هه‌رێمه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه، نه‌وزاد هادی نکوڵی لێده‌کات، به‌ڵام ده‌ڵێت به‌ڵێ ڕێگه نادرێت خه‌ڵکێکی سیاسی به به‌رنامه بێته هه‌ولێر و به شێوه‌یه‌کی نایاسایی کێشه دروست بکات و ئه‌وه‌ش ئه‌رکی بازگه‌کانه ڕێگرییان لێبکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:14 خوله‌که.