هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌یندا تێده‌په‌ڕێت و ڕۆژی 9 ی چواری ساڵی 2003 په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌دام حسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق له مه‌یدانی فیرده‌وس شکێندرا.
دکتۆر سامان فه‌وزی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له پاش ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ش هێشتاش ناکۆکی سیاسی له عێراقدا هه‌ن و ژماره‌یه‌ک فاکته‌ریش هه‌ن بۆ ده‌رکه‌وتنی زیاتر و به‌رده‌وام بوونی ئه‌و ناکۆکیانه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌کانی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی به‌ر له هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که ئێستا فه‌رمانڕه‌وای عێراقن ، به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یمانانه‌ی به‌ر له ساڵی 2003 ده‌یاندا ، دکتۆر سامان ده‌ڵێت لایه‌نه عێراقیه‌کان له کۆنفرانسه‌کانی له‌نده‌ن یان ئه‌وه‌ی پیرمامدا جۆره ڕوانینێکی تریان هه‌بووه ، به‌ڵام کاتێک مه‌سه‌له‌کان ده‌چنه قۆناغی پراکتیزه کردنه‌وه هه‌ندێک له ڕوانینه‌کان ده‌گۆڕدرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌وای گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:07 خوله‌که.