ڕۆژی یه‌کشه‌مه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا داوای له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌کات به‌رده‌وامی بده‌ن به دیالۆگی نێوانیان بۆ کۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی تێکه‌وتووه.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ، سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ده‌ڵێت لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن پێشوازی له هه‌موو دیالۆگێک ده‌که‌ن و به ته‌نها ڕێگه‌یه‌کیشی داده‌نێن به گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامێک له ناو ئه‌م ڕه‌وشه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی گرتۆته‌وه.
به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زیز ده‌شڵێت هیچ یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی پڕۆژه‌کانی ئۆپزسیۆن بۆ چاکسازی له هه‌رێمه‌که‌دا وا نابینێت سازشی له‌سه‌ر بکرێت.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ، سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:21 خوله‌که