وا بڕیاره به‌م زووانه سه‌رکرده‌کانی هه‌ر سێ لایه‌نه ئۆپزسیۆنهکهی هه‌رێمی کوردستانی عێراق (گۆڕان- یه‌کگرتووی ئیسلامی- کۆمه‌ڵی ئیسلامی) کۆببنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی بارودۆخی هه‌رێمه‌که.
عه‌بدولسه‌تار مه‌جید، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت له‌و کۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌دا سه‌نگ ده‌خرێته سه‌ر هۆکاره‌کانی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌و پڕۆژه 22 خاڵیه‌ی پێشتر ئۆپزسیۆن خستبویه ڕوو به مه‌به‌ستی چاکسازی له هه‌رێمه‌که‌دا.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌جیددا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:30 خوله‌که.