دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان- یه‌کگرتوی ئیسلامی- کۆمه‌ڵی ئیسلامی) له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه و جارێکی تریش داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیان کرد.
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر ، ده‌مڕاستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت ، پاش ئه‌و پڕۆژه 22 خاڵیه‌ی له مانگێک له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئۆپزسیۆنه‌وه وه‌ک پێشنیازێک بۆ چاکسازی له هه‌رێمه‌که‌دا خرایه ڕوو ، له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه هیچ وه‌ڵامێک نه‌بوو ، بۆیه وا دیسانه‌وه داوای هه‌ڵوه‌شندنه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌که‌نه‌وه و هه‌روه‌هاش پێکهێنانی حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی.
به‌ڕێز بابه‌کر ، له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی داخوازیه‌کانی شه‌قامی کوردی ، چه‌نده خه‌ڵک و ئۆپزسیۆن سودمه‌ند ده‌بن لێی، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌سه‌ڵات سودمه‌ند ده‌بێت.
ده‌توانیت له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بیت که ماوه‌که‌ی 9:39 خوله‌که.