هاوکاتی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی ، جارێکی تریش وه‌ک هه‌نگاوێکی تر بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆزی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هێور کردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌رای شاری سلێمانی و هه‌ندێک له شار و شارۆچکه‌کانی تریش ، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که بڕیارێک ده‌رده‌کات و تیایدا داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات به خێرایی ڕێ و شوێنی یاسایی بگرێته به‌ر دژی هه‌ر که‌سێک بێت که گوناهبارکردنی به‌سه‌ردا سه‌لمێندرا له‌و ڕوداوانه‌ی له ڕۆژی حه‌ڤده‌ی دووی ڕابردووه‌وه له هه‌رێمه‌که و به تایبه‌تیش له شاری سلێمانی ده‌ستیان پێ‌کرد.
له خۆپیشاندانه‌کاندا تا ئێستا 8 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 200 که‌سیش بریندارن له ئاکامی ئه‌و ته‌قه‌کردنانه‌ی کرابوون.
ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه وه‌ک له میدیاکاندا باسکراوه
یه‌که‌م : ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کردووه.
دووه‌م : ئه‌وانه‌ی هێرشیان کردۆته سه‌ر باره‌گا حیزبیه‌کان و دامه‌زراوه حکومیه‌کان.
سێهه‌م: ئه‌وانه‌ی هاندانی خه‌ڵکیان داوه بۆ پێشێلکردنی یاسا.
چواره‌م: ئه‌وانه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت خۆپیشاندانیان ڕێکخستووه.
پێنجه‌م: هه‌ر لێپرسراوێکی پۆلیس یان ئاسایش که‌مته‌رخه‌م بووبێت له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کاندا.
دکتۆر فواد حسێن ، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: له پێشه‌کی بڕیاره‌که‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێت بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه که کێشه‌ی تیادایه.
ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه : ئه‌و بڕیاره یه‌کسانی کردووه له نێوان جه‌لاد و قوربانیدا و بکوژ و کوژراوی له یه‌ک خانه‌دا داناوه.
به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌رێمه‌که‌وه ، لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن بایکۆتی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمیان کردووه و ئه‌ندامێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌وه ته‌نها شێوازێکه له شێوازه‌کانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و ده‌شڵێت به دووری نازانێت ڕێگه‌ی تریش بگیرێته به‌ر.
تایبه‌ت به بابه‌تی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما په‌یمان عه‌بدولکه‌ریم ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم داوا له حکومه‌ت ده‌کات ئه‌و ڕێوشوێنانه بگرێته به‌ر ، بۆچی خۆی بڕیار نادات و فرمان بدات بۆ ئه‌و ڕێوشوێنه یاساییانه؟
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی چه‌ندێک ده‌بێته مایه‌ی هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که‌ی هه‌رێمه‌که؟ به‌رنامه‌ی پانۆراما به‌م پرسیاره‌وه چووه لای ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی و گوتی له ڕاستیدا ئه‌و پێشنیارانه ناتوانێت بار‌و دۆخه‌که هێور بکاته‌وه ، چونکه ته‌نها یه‌کێکیان له‌گه‌ڵ خواستی خه‌ڵکدا یه‌کده‌گرێته‌وه.
ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود : پێویسته خاڵیک هه‌بێت بۆ به‌یه‌ک گه‌یشتنی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک ، وه له ئێستادا ڕه‌وشه‌که که‌وتۆته سه‌ر په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن به ده‌سه‌ڵاته‌وه و پێویسته شێوازێکی نوێ بدۆزرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردن نه‌ک دووباره‌کردنه‌وه‌ی شێوازه کۆنه‌کان.
ئایا هه‌ردوو لایه‌نی ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵات چه‌ندێک ئاماده‌ن بۆ له‌به‌ردانه‌واندن کردن و ببنه خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که ته‌نها له سێ پارێزگا پێکهاتووه؟
ده‌توانیت له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:35 خوله‌که.